خەڵاتی ناوەندی ئاشتیی ئێرانی پێشکشکرا بە راپۆرتەری مافی مرۆڤی نەتەوە یەگرتووەکان لە کاروباری فەلەستین
ناوەندی غەیرەحکومەتیی "ئاشتی و ژینگە"ی ئێران ڕایگەیاند؛ خەڵاتی ئەمساڵی خۆی پێشکەشی دوکتۆر "فرانچێسکا ئاڵبانێز"ی راپۆرتەری مافی مرۆڤی نەتەوە یەگرتووەکان لە کاروباری فەلەستین دەکات.
ناوەندی غەیرەحکومەتیی "ئاشتی و ژینگە"ی ئێران لە نامەیەکدا ڕێزی گرت لە هەوڵەکانی "فرانچێسکا ئاڵبانێز"ی راپۆرتەری مافی مرۆڤی نەتەوە یەگرتووەکان لە کاروباری فەلەستین، لەبەر هەوڵەکانی لە پێناو چارەسەرکردنی قەیرانی مرۆیی لە غەززە و خەڵاتی "دوکتۆر تەقی ئیبتکار" لە ساڵی ٢٠٢٥ـیان پێشکەش کرد.
لەم سپاسنامەکەی "مەعسوومە ئبتکار" سەرۆکی ناوەندی "ئاشتی و ژینگە"ی ئێراندا ڕوو لە دوکتۆر ئالبانزە هاتووە: پێبەندیی ئێوە بە دادگەری و خۆڕاگری ئێوە لە خەباتی دژ بە نژادپەرستی و ژینۆساید لە غەززە، هەروا کە لە ڕاپۆرتەکەی ساڵی ٢٠٢٤ی ئێوەدا وەکوو "ژینۆساید بۆ تیابردنی کۆلۆنیالیستانە" ئاماژەی پێکراوە، لەم سەردەمە ئەستەمەدا، تیشکی هیوا و ئومێد دەبەخشێتە دڵی هەموو مرۆڤایەتی.