ڕێوشوێنی ئەمنیی بێ وێنە لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە لە سنوورەکانی نێوان عێراق و سوریا
شوبات 15, 2026 18:35 Asia/Tehran
ژێدەرێکی ئاسایشیی عێراقی رایگەیاند کە هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئەم وڵاتە خۆیان گەیاندۆتە ڕۆژاوای عێراق و ناوچەکانی نزیکی سنووری سوریا بۆ بنەبڕ کردنی جموجۆڵەکانی تیرۆریستان لەم ناوچانەدا.
بەرپرسێکی ئاگاداری ئەمنی لە فەرماندەیی هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق ڕایگەیاندووە؛ هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕێوشوێنێکی ئەمنیی تایبەتیان بە درێژایی سنوورەکانی عێراق و سوریا لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنباردا گرتۆتەبەر.
هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنێکیشدا لە بیابانی ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار دەستیان گرتووە بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا، هەروەها تونێلگەلێکی نهێنییان تێکشکاندووە کە بۆ خۆشاردنەوە و کۆگاکردنی چەک بەکاردەهێنران.