عێراقچی : سیاسیەتی ئاڵۆزی ئەمریکا شکست ئەدەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i437057-عێراقچی_سیاسیەتی_ئاڵۆزی_ئەمریکا_شکست_ئەدەین
وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە نەتەوە گەورەکان لە ڕۆژانی دژوار و ئاڵوز دا بە هێزتر دەبن وتیشی : ئێمە سیاسەتی ئاڵۆزی ئەمریکا شکست ئەدەین و بەرژەوەندی و ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە ناو ئەم ئاڵۆزیانە دابین دەکەین
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 20, 2025 16:10 Asia/Tehran
  • عێراقچی : سیاسیەتی ئاڵۆزی ئەمریکا شکست ئەدەین

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە نەتەوە گەورەکان لە ڕۆژانی دژوار و ئاڵوز دا بە هێزتر دەبن وتیشی : ئێمە سیاسەتی ئاڵۆزی ئەمریکا شکست ئەدەین و بەرژەوەندی و ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە ناو ئەم ئاڵۆزیانە دابین دەکەین

 سەید عەباسی  عێراقچی  وتی  لە سیاسەتی  دەرەکی خومان  بەردەوام  بە عەقل و مەنتیقەوە  جووڵاوینەتەوە  و  بنەمای    سەرەکی  ئێمە بەرژەوەندی خەڵک و وڵات بووە   ئێستاش هەر ئەمەیە و ئەو بارودوخەی  کە سەروک کوماری نوێ ئەمریکا دابینی کردووە بۆ ئێمە نوێ  نیە  و لە خولی  پێشودا  ئەزمونی   گوشاری  لانی زۆرمان بووە . سیاسەتێک کە  هێندێک کەس  بە گاڵتە   یان بە  جیدی   گوشاری لانی زۆری دوو    شی دەکەنەوە . عێراقچی هەروەها بە جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە  ئێرانم  پابەندە بە  دیپلوماسی  و وتووێژ  وتی : ئێمە بڕوامان وایە  کە دیپلوماسی  جێگرەوەیەکی  شیاوترە بۆ سیاسەتی  یەک لایەنە و گوشاری نادادگەرانە  و بایکوتی  زاڵمانە  و هەڕەشە و ترس و توقان .