کۆبوونەوەی خەڵکی تاران دژی دڕندەکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی
کۆبوونەوەی خەڵکی تاران دژی درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونی ئەمڕۆ لە مەیدانی فەلەستینی تاران بەڕێوە چوو
خەڵکی تاران بە کۆبوونەوە دژی دڕندەکاریەکانی ڕژێمی زایونی وێڕای هاوخەمی دەربڕین لە گەڵ نەتەوەی فەلەستین توڕەیی و نەفرەتی خۆیان لە جەنایەتەکانی دژە مرۆیی ڕژێمی داگیرکەر و ڕژێمی دەسنیشانکراوی ئەمریکا لە ناوچە نیشان دا . خۆپیشاندەران بە مەحکووم کردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونی لە درێژەی جینوساید کردن لە غەزە دژی ئەو ڕژێمەی دەسنیشانکراوی ئەمریکا دروشمی مردن بۆ ئەمریکا و مردن بۆ ئیسرائیلیان بەرز کردەوە . خۆپیشاندەران هەروەها لە بەیاننامەیکدا وێڕای مەحکووم کردنی بێ دەنگە لێ کردنی کۆمەڵگای نێونەتوەیی لە هەمبەر جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونی لە غەزە خوازیاری پێبەندی کومەڵگا نێونەتەوەییەکان بە جێ بەجێ کردنی حوکمی دادگای لاهە بۆ مەحکووم کردن و گرتنی نتانیاهۆ و گاڵانت بوون .