سەرۆک وەزیرانی پاکستان: دیپلۆماسی تاران بۆ ئاشتی ناوچەکە شیاوی ڕێزلێنانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i439125-سەرۆک_وەزیرانی_پاکستان_دیپلۆماسی_تاران_بۆ_ئاشتی_ناوچەکە_شیاوی_ڕێزلێنانە
سەرۆک وەزیرانی پاکستان وێڕای پێداگری لەسەر هاوپشتی و داکۆکی وڵاتەکەی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی ئاڵۆزیەکانی ناوچە و جیهان، ڕ ێزی گرت لە دیپلۆماسی تاران بۆ دامەزرانی ئاشتی لە ناوچەکە و وتی : ئاسۆی ئابووریی دوو وڵات پێکەوە گرێ دراوە.
(last modified 2025-05-26T11:58:28+00:00 )
May 26, 2025 16:14 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی پاکستان: دیپلۆماسی تاران بۆ ئاشتی ناوچەکە شیاوی ڕێزلێنانە

سەرۆک وەزیرانی پاکستان وێڕای پێداگری لەسەر هاوپشتی و داکۆکی وڵاتەکەی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی ئاڵۆزیەکانی ناوچە و جیهان، ڕ ێزی گرت لە دیپلۆماسی تاران بۆ دامەزرانی ئاشتی لە ناوچەکە و وتی : ئاسۆی ئابووریی دوو وڵات پێکەوە گرێ دراوە.

محەممەد شەهبازشەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان ئەمڕۆ لە سەرووبەندی سەفەر  بۆ تاران،  لە وتووێژێک دا ڕایگەیاند: ئامانجی سەرەکی سەفەرەکەی بۆ تاران ڕێزگرتن لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ داکۆکی لە هەڵوێستی ئاشتیانەی ئێران لە ناوچە لە ماوەی تێکهەڵچوونەکانی ئەم دواییەی نێوان پاکستان و هیندستانە.

سەرۆک  وەزیرانی پاکستان وتیشی  لەشەڕی ڕەگەزکوژی و کارەساتباری ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل بە دژی غەززە و دواهاتەکانی ، لە تەنیشت  کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ڕاوەستاوە.

محەممەد شەهباز شەریف وتی: ئیسلام ئاباد و تاران  داکۆکی کردن لە یەکتر لە پێوەندی لەگەڵ پرسەکانی هاوپێوەند بە ئومەتی ئیسلامی و هاوکارییەکانی ناوچەیی، درێژە پێ دەدەن.

ناوبراو وتیشی : بازرگانی هاوبەشی ئێمە نیزیکەی سێ میلیاردولارە و ئەم ڕەقەمە لە ماوەی سێ تا چوار ساڵی ڕابردوو بەشێوەیەکی سەرنج ڕاکێش پەرەی سەندووە.