پەیامی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕوو لە نەتەوەی سەربەرزی ئێران دوابەدوای تاوانکاریی بەربەیانی ئەمڕۆی ڕژێمی زایونی
دوابەدوای تاوانکاریی بەربەیانی ئەمڕۆی ڕژێمی زایونی دژی وڵاتی خۆشەویستی ئێران، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پەیامێکی ڕوو لە نەتەوەی سەربەرزی ئێران بڵاو کردەوە. لە دەقی پەیامەکەی بەڕێزیاندا ھاتووە:
بسمالله الرحمن الرحیم
نەتەوەی مەزنی ئێران، ڕژێمی زایونی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستی چەپەڵ و تێکەڵ بە خوێنی خۆی ، بە تاوانکارییەکی دیکە لە وڵاتی خۆشەویستماندا کردەوەو شوناس و ھەوێنی قیزەونی خۆی بە لێدانی گەڕەک و شوێنە مەدەنییەکانی زیاتر لە جاران ئاشکرا کرد.دیارە ڕژێمی زایونی دەبێ چاوەڕوانی سزایەکی قورس بێت. دەستی ھێزمەندی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی وازی لێ ناھێنێ، لە پشتی خودا.لە ھێرشەکانی دوژمن کۆمەڵێک لە فەرماندەران و زانستوەران شەھید کران. جێگرەوەو ھاوکارەکانیان دەستبەجێ ئەرکەکانیان ڕادەپەڕێنن ،ئینشائەڵڵا.ڕژێمی زایونی بەم تاوانکارییەی چارەنووسێکی تاڵ و پڕژانی بۆ خۆی دابین کرد کە بە دڵنیاییەوە توشیاری دەبێت.سەیید عەلی خامنەیی