مافی ڕەوای هەر وڵاتێک بەرگری لە خۆیەتی بەرامبەر بە دەسدرێژی
حوزهیران 16, 2025 08:55 Asia/Tehran
عەراقچی سەبارەت بە وەڵامدانەوەی ئێران بۆ ئەم دەستدرێژییانە، وتی: چالاکییەکەمان لەسەر بنەمای بەرگریکردن لە خۆمان بووە؛ مافێک کە لە یاسا نێودەوڵەتییەکان دانپێدانراوە و هێزە چەکدارەکانمان بە هەموو تواناوە ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن.
ناوبراو بە جەختکردنەوە لەسەر مافی ڕەوای ئێران بۆ بەرگریکردن لە خۆی، وتیشی: وەڵامی ئێران بۆ ئەم دەستدرێژییانە تەنیا لە فەلەستینی داگیرکراودا دەبێ و ئێمە بەنیزی بڵاوترکردنی بازنەی شەڕ نین مەگین ئەوەی کە بەسەرماندا بسەپێندرێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران له کۆتاییدا وتی: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پێویسته هەڵوێستی خێرا بۆ ڕاگرتنی ئەو دەستدرێژیانه بگرێته بەرو وتیشی:: کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام بە هەموو هێز و تواناوە بەرگری له مافه ڕەواکانی خۆی دەکات و هێزه چه کدارەکانمان بە هەموو تواناوە ئەرک و ئەستۆگرییەکانیان بەجێ دێنن.