عێراقچی: بێتوو ئاگربەستەکە بشکێندرێت، ئێمە بۆ دواهاتەکانیی ، بە تەواویی وریا و ئامادەین
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ئاگربەستی نێوان ئێران و ڕژێمی زایۆنی جەختی لەوە کردەوە: هیچ ئاگربەستێک لەگەڵ ئەم ڕژیمە جێی متمانە نییە؛ چونکە ڕژێمی زایۆنی پێشینەیەکی زۆر خراپی هەیە
. سەید عەباسی عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێکدا وتی: دەستدرێژیی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ئێران دەستدرێژییەکی ناڕەوا بوو و هیچ ڕێگەیەکمان نەبوو بۆ وەرگرتنی مافی بەرگری لە خۆمان ، بۆیە بەرگریمان لە وڵاتەکەمان کرد؛ لێرەدا لە خاکی خۆماندا ئازایانە وەستاین و داگیرکەرانمان ناچار کرد دەستدرێژییەکانیان ڕابگرن و داوای ئاگربەستی بێ مەرج بکەن. وه زیری ده ڕه وه ی ئێران وتی: بێگومان ئه م ئاگربه سته دەشکێت هۆیەکەشی ڕوونه: هیچ ئاگربه ستێک له لایه ن ئه و ڕژێمه ( ڕژێمی زایۆنیستی) جێی متمانه نییه ، چونکه پێشینەیەکی زۆر خراپی هه یه . وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە ئەم شەڕەمان نەدەویست، بەڵام ئامادە بووین بۆی . ئێمە نامانەوێت ئەم شەڕە بەردەوام بێت، بەڵام جارێکی دیکە دەیڵێمەوە: ئێمە بە تەواوی ئامادەین بۆی.