ئه‌یلوول 11, 2025 18:10 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی بەشی دەرەوەسنووریی ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران دوابەدوای پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر یەمەن

بەشی دەرەوە سنووری ڕێکخراوی ڕادیۆ تەلەڤزیۆنی ئێران لە بەیاننامەیەکدا پەلاماری جەنایەتکارانەی ڕۆژئەمی زایۆنی بۆ سەر یەمەن و شەهیدبوونی پەیامنێران و شارومەندانی ئەم وڵاتەی مەحکوم کرد.

بەشی دەرەوە سنووریی ڕێکخراوی ڕادیۆ تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم بەیاننامەیەدا پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ژێرخانەکان و ناوچە ئاوەدانەکان، لەوانە باڵاخانەی تایبەت بە دوو میدیا لە سەنعا و شەهیدبوونی پەیامنێران و شاروومەندانی ئەم وڵاتەی بە کردەوەیەکی جەنایەتکارانە وەسف کرد و مەحکومیشی کرد.لە بەیاننامەکەدا هاتووە: بەشی دەرەوەسنووریی ڕێکخراوی ڕادیۆ تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم کردەوە تیرۆریستی و ترسنۆکانەیە بە توندترین شێوە شەرمەزار دەکات و هاوخەمی و یەکدەنگی تۆکمەی خۆی لەگەڵ گەلی یەمەن و بنەماڵە خۆڕاگرەکانی ئەم ڕۆڵە ئازا و جوامێرانەی میدیا ڕادەگەیەنێت. بەشی دەرەوە سنووری ڕێکخراوی ڕادیۆ تەلەفزیۆنی ئئێران هەروەها باس لەوە دەکات کە ئەم بەشەی ڕێکخراوی ڕادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران شان بە شانی میدیاکارانی ئازادیخوازی جیهان سوور و پێداگرە لەسەر بەدواداچوونی خێرا و دادگاییکردنی نێودەوڵەتی سەبەبکارانی ئەم کارەساتە.

سەرپەیڤ