لاریجانی ڕوولە وڵاتانی ئیسلامی: ئەرکانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پێک بێنن
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە پەیامێکدا هۆشداریی دا لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی کۆنفرانسی ئیسلامی پڕ لە وتار و بێ دەرەنجامی کردەیی (وەک کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش).
عەلی لاریجانی، لە پەیامێکدا لە لاپەڕەی خوی له ئێکس، ڕوولە سەرانی وڵاتانی ئیسلامی وتی: ئەم جۆرە کۆبوونەوانە هاوتایە لەگەڵ فەرمانی دەستدرێژی نوێ بە ڕژێمی زایۆنیستی .
سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران وتی: لانیکەم " بنکەی ئۆپراسیۆنی هاوبەش" دژی شێتانەکاریەکانی ئەم ڕژێمە پێکبهێنن. ئەم بڕیارە ئەربابی ئەم ڕژیمە نیگەران دەکات کە بە هیوای دروستکردنی ئاشتی جیهانی و بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵە و سەرلەشێواو دەبێت و دەبێتە هۆی ئەوەی تا فەرمانەکانی بۆ ڕژێمی زایۆنی بگۆڕێت.
سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە درێژەی قسەکانیدا بۆ سەرانی وڵاتانی ئیسلامی وتی: ئێوە هیچ کارێکتان بۆ موسڵمانە برسی و ستەملێکراوەکانی فەلەستین نەکردووە، لانیکەم بڕیارێکی کورت بدەن بۆ ئەوەی بەر بگرن لە لەناوچوونی خۆتان