فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران : هەر دەسدرێژییەک ڕوووبەڕووی وەڵامی بەهێزی ئەرتەش و سپا دەبێتەوە
فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران لە دیداریدا لە گەڵ فەرماندەرانی سپای پاسداران وتی : دوژمنانی نەتەوەی مەزنی ئێرانی ئیسلامی بزانن کەمترین دەسدرێژکاری بۆ سەر ئێران ڕووبەڕووی وەڵامێکی پتەو و خێرای خەباتکارانی ئەرتەش و سپا دەبێتەوە .
ئەمیر سەرلەشکەر حاتەمی لە دیدارێکدا لەگەڵ سەردار پاکپوور، بە جەخت کردن لە سەر هاودڵی و یەکگرتوویی ستراتژیکیی سپای پاسداران و ئەرتەشی ئێران ڕوو لە دوژمنانی نەتەوەی ئێران وتی: دوژمنانی گەلی مەزنی ئێران دەبێ بزانن کە بچوکترین دەستدرێژی بەرەوڕووی وەڵامی خێرا و زیرەک و بەهێزی خەباتکارانی ئەرتەش و سوپای ئێران دەبێتەوە و ئەگەر جارێکی تر هەڵەیەک بکەن، وەڵامێکی پتەو و پەشیمان کەرەوە وەردەگرن.
سەرداری سەرلەشکەر پاکپوور فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هەروەها لەم دیدارەدا بە ئاماژە بە ئەزموونەکانی بەدەست هاتوو و ئەو ڕووداوانەی کە لە ماوەی شەڕی سەپێندراوی ١٢ ڕۆژەدا ڕوویان دا، وتی: تەواوی هێزە چەکدارەکان شان بە شانی یەکتر و بەهاوکاریی خەڵک ، توانیمان لە دژی دوژمن بوەستین. ئاماژەی بەوەشکرد: بەڕاستی یەکگرتوویی و یەکپارچەیی نێوان خەڵک لە ماوەی شەڕی 12 ڕوژەی سەپێنراودا بێ وێنە بوو .
سەردار نائینی وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران هەروەها وتی: ئێمە لە بەرگری پیرۆزەوە پەندمان وەرگرت بۆ ئەوەی بەردەوام ئامادەیی جەنگی و ڕەزمی خۆمان بە هێزتر بکەین . ئێمە دوکتۆرینی بەرگریمان بۆ وڵات پەرەپێدا و پڕۆڤەمان کرد. ئێمە پێش شەڕ پلانی ڕووبەڕوو بوونەوەمان پەسەند کرد. ئێمە تواناکانی وڵاتمان لە بوارە جیاوازەکاندا لەوان مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کەشتییە هێرشبەرەکان هێزمەند کرد و هێزی مرۆیی پێویستمان ڕاهێنا.