تشرینی یه‌که‌م 04, 2025 15:36 Asia/Tehran
  • 37ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و تازەلاوان لە ئەسفەهان

37ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و تازەلاوان بەئامادە بوونی 1500 داوەر لە ئەسفەهان دەستی بەکارەکانی کرد.

سکرتێری37ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و تازەلاوان دەڵێ: سینەمای منداڵان لە ئێران بۆی هەیە لەجیهاندا کاریگەربێت و ڕۆڵێکی باشی لە بواری پەروەردەدا هەبێت.

حامید جەعفەری گوتی: ئێمە لەشارێکدا خڕبوینەوە کە بۆخۆی بێشکەی هونەر و مێژووە و دروشمی فێستیڤاڵەکەش (خەونی منداڵانە لەسەر پەردەی نەقشی جیهان) پڕبە پێستی خۆیەتی.

ناوبراو باسی بایەخی سینەمای منداڵانی کرد و گوتیشی: سینەمای منداڵان ڕەنگە سانا بێتەبەرچاو بەڵام ژانرێکی ئەستەمی هونەرییە.

37ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و تازەلاوان  لە سێ ئاستی نیشتمانیی (فیلمی درێژ ، کورتە فیلم و ئەنیمەیشن) ، ئاستی نێودەوڵەتیی و بەشێکی تایبەت لە 12 تاکوو 16 ی ڕەزبەز لە ئەسفەهان بەڕێوەدەچێت.

سەرپەیڤ