تشرینی دووه‌م 13, 2025 19:25 Asia/Tehran
  • سەردارفەدەوی : لە شەڕی دوازدە ڕۆژە هەموو زڵهێزەکان لە تەنیشت ڕژێمی زایۆنی دا بوون بەڵام تووشی شکست بوون

جێگری فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی ؛ لەشەڕی دوازدە ڕۆژە هەموو زڵهێزەکان لە دژی ئێران هاتنە مەیدان بەڵام شکستیان هێنا.

سەردار عەلی فەدەوی جێگری فەرماندەی گشتی سپا بەیانی ئەمڕۆلە ڕێووڕەسمی یادەوەری شەهیدانی هەوا فەزای سپا وتی: لە شەڕی دوازدەڕۆژە خوداوەند وادەی خۆی بەجێ هێنا وبۆنەتەوەیەک کە لەسەر حەق وەستاون سەرکەوتنی بەدیاری هێنا ، وتی: زیاتر لە چل وحەوت ساڵە کە ئەم ڕاستیەمان هەست پێکردووە کە ئەگە ئەو یاسایەی پەیڕەوبکرێت کە خوداوەند دایناوە نەسرەت ووادەی ئیلاهیش بەدی دێت ، ناوبراو وتی: دوژمن هەوڵ ئەدات هەتا لەبواری سیاسی وسەربازی ئێران بەرتەسک بکاتەوە وهەوڵیان لاوازکردنی توانایی مووشەکی ئێرانە کەلەم بوارە سەر نەکەوتوون . 

سەرپەیڤ