تشرینی دووه‌م 24, 2025 21:50 Asia/Tehran
  • سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران: هیچ ڕێگایەک نەماوە جگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕژێمی ساختەی زایۆنی

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتماننی ئێران بە دوای ترۆڕی یەکێک لە فەرماندەرانی باڵای حیزبوڵڵا وتی : بەردەوامی پڕکێشییەکانی نتانیاهۆ دەبێتە هوی تا هەمووان تێبگەن کە هیچ ڕێگایەک نەماوە جگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ڕژێمە ساختەیە.

عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی  نیشتمانی  ئێران لە پەیامێکدا لەتۆڕی ئێکس نووسیویەتی: لە شەوی شەهادەتی حەزرەتی  فاتیمەی زەهرا سڵاوی خوای لەسەر بێت، یەکێک لە  ڕێڕەوانی  ڕاستەقینەی ئەو خاتوونە  بەڕێزە ، برای  خەباتکار، "هەیسەم عەلی تەباتەبایی"، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی حیزبوڵڵا، هاوڕێ لە گەڵ چەن کەس لە یاوەرانی بە دەس زایونیستە دڕندەکارەکان  شەهید بوون . ئەوان  بە ئاواتی خۆیان گەیشتن ، بەڵام نتانیاهۆ ئەوەندە شەڕانگێزییەکانی بەردەوام دەکا هەتا هەمووان بەو قەناعەتە بگەن کە هیچ ڕێگایەک نەماوە جگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ڕژێمە ساختەیە. وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش پەلامارکردنەسەر ناوچە ئاوادانەکان لە بەیروت و ترۆری فەرماندەی باڵای خۆڕاگری هەیسەم عەلی تەباتەبایی بەتوندی  ئیدانە کرد .

سەرپەیڤ