تشرینی دووه‌م 26, 2025 18:58 Asia/Tehran
  • لاریجانی: شەڕی داسەپاوی دوانزە ڕۆژە دژی ئێران، پیلانی ئەمریکی-زایۆنی بوو

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، لە دیدار لەگەڵ بیرمەندانی پاکستانی پێی داگرت؛ شەڕی داسەپاوی ١٢ رۆژە دژی ئێران، لەئەنجامی پیلانی ئەمریکی- زایۆنییەوە بوو و گەلی ئێران بە ئیرادەو هێزی خۆی سەرکەوت.

عەلی لاریجانی وتی: گەلی ئێران بە ئیرادەو هێزی خۆی، دوژمنی شکست داو سەبارەت بە رژێمی زایۆنیش وتی؛ ئەو رژێمە بەرەوڕووی قەیرانی ناوخۆییەو ئابڕووی لەکیس چووی قەت بۆ ناگەڕێتەوە. لاریجانی هەروەها جەختی کرد لەسەر ئامادەیی ئێران بۆ دانوستانی ڕاستەقینەی ناڤۆکی و ڕایگەیاند ؛ دانوستان دەبێ بنەمایەکی ڕاستەقینەی بێ، نەک کارتۆنی و نمایشی. سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران هەروەها خوازیاری یەکڕیزیی و ویفاقی جیهانی ئیسلام و کۆتایی کردەی کارتۆنی لەمەڕ پرسەکانی فەلەستین بوو. لاریجانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانی، ئاماژەی کردە هاوکارییەکانی ئێران و پاکستان و وتی: بەستێنە ئابوری و کولتورییەکان بۆ پەرەی پەیوەندییەکان ئامادەیە. لەو دانیشتنەدا، بیرمەندانی پاکستانیش جەختیان کرد لەسەر بەهێزکرانی هاوکاریی ئابوری و جەماوەری و هۆشیاربوون لەهەمبەر پیلانی دوژمنانی هاوبەشدا. سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران هەروەها لەگەڵ سەید "عاسم مونیر" فەرماندەی سوپای پاکستان دیداری کرد. لەو دیدارەدا، دوولایەن لەسەر هاوکارییە دوو قۆڵییەکان، گۆڕانکارییە ئاسایشییەکانی ناوچەو درێژەی وتووێژی ڕێک و پێک و بەهێزکرانی خاڵە هاوبەشە ئاسایشییەکان، ڕێککەوتن. عەلی لاریجانی هەروەها چاوی کەوت بە "شەهباز شەریف"ی سەرۆک وەزیرانی پاکستان . لەو دیدارەدا شەهباز شەریف وێڕای پێشوازی لەو کاربەدەستە باڵایەی ئێران، جەختی کرد لەسەر گرینگیی پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوان دوو وڵات و خوازیاری پتەوکران و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لەبواری جیاجیادا بوو. سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانیش جەختی کرد لەسەر پێویستیی بەهێزکرانی پەیوەندیی پاکستان و ئێران لەبواری جۆراوجۆردا. 

سەرپەیڤ