ڕێبەری شۆڕش: لە شەڕی ١٢ ڕۆژەدا، پلانی ٢٠ ساڵەی دوژمن شکستی هێنا
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران فەرمووی: گومانێک لەوەدا نییە کە لە شەڕی دوازدەڕۆژەدا، گەلی ئێران هەم شکستی بە ئەمریکا هێنا و هەم بە زایۆنیەکانیش. ئەوانە هاتن شەڕاشۆییان کرد، لێیاندرا و بە دەستی بەتاڵ گەڕانەوە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە وتاردانێکی تەلەفزیۆنیدا فەرمووی: "لە شەڕی ١٢ ڕۆژەدا، بێگومان نەتەوەی ئێران هەم ئەمریکا و هەم رژێمی زایۆنی شکست پێهێنا. ئەوان هاتن شەڕاشۆییان کرد، بەڵام لێیاندرا و بە دەستی بەتاڵ گەڕانەوە و نەگەیشتنە هیچ ئامانجێکیشیان، کە ئەمەش شکستێکی راستینە بوو بۆیان".ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە ئاماژە بە دەرئەنجامەکانی دەستێوەردانی ئەمریکا لە کاروباری وڵاتاندا فەرمووی: ئەمریکا خۆی هەڵقورتاندۆتە کاروباری هەر وڵاتێک، یان شەڕی ناوەتەوە، یان جینۆسایدی وەڕێخستووە، یان کاولکاری و ئاوارەبوون. ئەمانە ئەنجامی خۆوەردانی ئەمریکایە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی، بە ئاماژە بە ڕیسوایی و ناوزڕاوی بەربڵاوی ڕژێمی زایۆنی لە کارەساتی غەززەدا وەکوو یەکێک لە گرنگترین کارەساتەکانی مێژووی ناوچەکە، فەرمووی: ئەمریکا لەم شەڕەدا پاڵپشتیی لە رژێمی داگیرکەر کرد و بە تەواوی ڕیسوا و ناوزڕاو بوو، چونکە خەڵکی جیهان هەموو باش دەزانن کە رژێمی زایۆنی بە بێ پاڵپشتیی ئەمریکا توانای خوڵقاندنی ئەم گشتە کارەساتەی نییە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی، بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی و دەورگێڕانی ئەمریکا وەک پشتیوانێک بۆ ئەم رژێمە ، فەرمووی: هێرشەکانی رژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان و دەستدرێژیکردنە سەر سوریا و جەنایەتەکانی لە کەرتی رۆژوا و غەززە، کە ئێستا هەموو جیهان بە چاوی خۆیان باروودۆخی غەززە دەبینن، هەموو ئەمانە بە پشتیوانیی ئەمریکایە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی جەختی لەوە کردەوە: ئەمڕۆ ئەو خۆڕاگرییەی کە لە ئێراندا بنچینەی دانراوە و ڕیشەی داکوتاوە و خەریکی گەشە کردنە، ئێستاکە هێدی هێدی لە بەشێکی بەربڵاوی جیهاندا پەرەی سەندووە و لە شەقامەکانی وڵاتانی ڕۆژاواییدا، لە بەرژەوەندی خۆراگریی غەززە و لوبنان درووشم دەڵێنەوە.