کاردانەوەی جیهانی بەرامبەر هاوێژرانی مانگە دەستکردەکانی ئێران
میدیا بیانیە بەناوبانگەکان، لە ئاژانسە هەواڵییە نێودەوڵەتییەکان تا دەگاتە ڕۆژنامە و تۆڕە شیکارییەکان، هەریەکەیان لە گۆشەیەکی جیاوازەوە ڕووماڵی هەڵدانی سێ مانگی دەستکردی ئێرانیان بۆ بۆشایی ئاسمان کرد؛ هەندێکیان سەرنجیان خستە سەر لایەنە تەکنیکییەکان و هاوکاریی بۆشایی ئاسمانی ئێران و ڕووسیا، هەندێکی دیکەشیان هەنگاوی ئێرانیان لە چوارچێوەی ڕووداوە جیۆپۆلیتیکییەکاندا شیکردەوە .
هەواڵدەریی ڕۆیتەرز لە ڕووماڵکردنی ئەو ڕووداوە، وێڕای ئاماژەدان بە ناو و بەکارهێنانی مانگە دەستکردە ئێرانییە هەڵدراوەکان، ئەم هەنگاوەی لە چوارچێوەی بەردەوامی بەرنامەی گەردوونیی ئێران و هاوکارییە تەکنیکییەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ هەڵسەنگاند. بەشێک لە مێدیا زایۆنییەکان لەوان جروزالم پوست و تایمزی ئیسڕائیل هەڵدانی مانگە دەستکردەکانی ئێرانیان بە گرنگیدان بە لایەنە ئەمنی و سیاسییەکانەوە شی کردەوە. ئەم میدیایانە وێڕای ئاماژەکردن بە هاوکاریی نێوان ئێران و ڕووسیا لە بواری گەردوونی، هەوڵیان دا لە چوارچێوەی پێشهاتە جیۆپۆلەتیکییەکانی ناوچەکەدا لێکبدرێنەوە . لەم ڕاپۆرتانەدا، هەڵدانی مانگە دەستکردەکان نەک تەنها وەک پێشکەوتنێکی تەکنەلۆژیایی، بەڵکو وەک بەشێک لە توانا ستراتیژییەکانی ئێران وەسف کرا. لە نێو میدیا جیهانییەکاندا، بلومبێرگ هەروەها سەبارەت بە هەڵدرانی سێ مانگی دەستکردی ئێرانی نووسیویەتی؛ ئەم مانگە دەستکردانە بۆ مەبەستگەلێک ساز کراون لەوانە چاودێریکردنی ژینگە و کشتوکاڵ. کەناڵی تەلەفزیۆنی ئێن دی تی ڤی هیندستان هەروەها ڕووماڵی هەڵدرانی سێ مانگی دەستکردی ئێرانی لە پێگەی گەردوونیی ڤۆستۆچنی ڕووسی کرد و مانگی دەستکردی پایای وەک پێشکەوتووترین مانگی دەستکردی وێنەهەڵگرتن کە لە ئێراندا دروستکراوە ناساند. ڕۆژنامەی نیوزدەی ئەمریکی هەروەها نووسیویەتی ئێران سێ لە مانگە دەستکردەکانی خۆی ناردووە بۆ خولگەی زەوی و ئەم کارە پێشاندەری پێشکەوتنی ئێران لە بواری تەکنۆلۆژیای بۆشایی ئاسمان و هاوکاریی نێودەوڵەتیە . ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس ڕاپوڕتی دا ، سێ مانگی دەستکردی ئێرانی ڕەوانەی خولگە کراون. ئەم مانگە دەستکردانە بۆ بەکارهێنان لە بەڕێوەبەرایەتی کردنی سەرچاوە ئاوییەکان و کشتوکاڵ و چاودێریکردنی ژینگە، داڕێژراون و لە بەرزایی نزیکەی ٥٠٠ کیلۆمەتر لە خولگەی زەویەوە دانراون. فەتحوڵڵا ئێمی، سەرۆکی پێشووی دامەزراوەی توێژینەوەی بۆشایی ئاسمانی وڵات، وتی: هەڵدانی هاوکاتی سێ مانگی دەستکرد و هاتنە ناوەوەی ئێران بۆ ڕێگای هەڵدانی زنجیرەیی، تەنیا سەرکەوتنێکی تەکنەلۆژیایی نییە، بەڵکو نیشانەیەکی ڕوونە بۆ هەنگاوەکانی وڵات بەرەو بەهێزکردنی ژێرخانی حوکمڕانیی مۆدێرن، کەمکردنەوەی وابەستەیی ستراتیژیکی و باشترکردنی کوالیتی خزمەتگوزارییە گشتییەکان لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیای بۆشایی ئاسمان.