کانونی دوھەم 10, 2026 16:52 Asia/Tehran
  • دان پێدانانی واشنگتۆن و تەلاویڤ بە دەسوەردان لە بشێوییەکانی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هەم ئەمریکا و هەم ڕژێمی زایونی بەفەرمی ڕایانگەیاندووە کە لە بشێوییەکانی برێک لە شارەکانی ئێران دەستیان هەیە و هەوڵ ئەدەن کە ناڕەزایەتی دەربڕینی ئاشتیخوازانەی خەڵک بەرەو توند و تیژیی و ئاڵۆزیی ببەن .

سەید عەباس عەراقچی لە کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەوانی  لە بەیروت وتی: ئەوەی ئێستا لە ئێران ڕوودەدات هاوشێوەی ئەو ڕووداوانەیە کە لە ساڵی ٢٠٢٣ لە لوبنان ڕوویانداوە،    وەزیری دەرەوەی ئێران جیاوازیی ناڕەزایەتی ئێستای ئێران  لە گەڵ  لوبنان لە ساڵی ٢٠٢٣ی گەڕاندەوە بۆ ڕۆڵی ڕاستەوخۆی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە بشێوییەکانی وڵاتەکەمان و  وتی :  قسە و  لێدوانی  زۆر لە لایەن کاربەدەستانی ئەمریکی و زایۆنییەوە هەیە کە نموونەکەی  پەیامی چەن ڕۆژ لەمەوبەری  پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی پێشووی  ئەمریکایە کە لە تویتێکدا نووسیوی: من پیرۆزبایی ساڵی نوێی زایینی  لە هەموو ئەو ئێرانیانەی  وا   لەسەر شەقامەکانن و لە هەموو  فەرمانبەرانی  مۆساد  دەکەم کە شانبەشانی ئەوان  دەجوڵێنەوە .

سەرپەیڤ