کانونی دوھەم 14, 2026 21:56 Asia/Tehran

ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی دەیان کەس لە شەهیدانی تاوانکارییەکانی ئەم دواییەی زایۆنی-ئەمریکی، شەهیدانی جەماوەری و هێزە ئاسایشییەکانی ئێران، بە ئامادەبوونی خەڵکی تاران بەڕێوە چوو.

هەزاران کەس لە خەڵکی تاران بە بەدەستەوەگرتنی ئاڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران و لافیتەو پارچەنووسراوە بە دروشمی "نەمان بۆ ئەمریکا"، "نەمان بۆ ئیسرائیل" لە کەشی تژیی لە خەم و فرمێسکی ئەو ڕێوڕەسمەدا بەشداربوون. تاران بە ئامادەبوونێکی گەرم و گوڕ لەو ڕێوڕەسمەدا، وێڕای پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ئارمانجەکانی شۆڕشی ئیسلامی و شەهیدان، ئیرادەی پۆڵایینی خۆی بۆ بەرەڤانی و خۆڕاگریی لەهەمبەر دوژمنانی ئێرانی ئیسلامی بەتایبەت ئەمریکای تاوانکار و زایۆنیزمی جیهانی، پێشاندا. 

ئامادەبوونی گەرم و گوڕی خەڵک لە ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی شەهیدانی هێزە ئاسایشییەکان، جگە لە پێزانین و ڕێزگرتن لەو شەهیدانە، جەخت کردنەوەی دووبارە بوو لەسەر"یەکگرتوویی پیرۆز" و "هاودەنگیی نیشتمانی" لە ئێران.

سەرپەیڤ