وەزیری دەرەوەی ئێران: ئامادەین بۆ دیپلۆماسی/دیپلۆماسی لەگەڵ هەڕەشە ناگونجێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i444372-وەزیری_دەرەوەی_ئێران_ئامادەین_بۆ_دیپلۆماسی_دیپلۆماسی_لەگەڵ_هەڕەشە_ناگونجێت
وه زیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جه ختی کرد: ئێمه بۆ دیپلۆماسی ئاماده ین، به ڵام دیپلۆماسی له گه ڵ تۆقاندن و هه ڕه شه ناگونجێت و له ڕاستیدا دیپلۆماسی بنه مای خۆی هه یه .
(last modified 2026-02-02T12:49:49+00:00 )
شوبات 02, 2026 16:11 Asia/Tehran
  •  وەزیری دەرەوەی ئێران: ئامادەین بۆ دیپلۆماسی/دیپلۆماسی لەگەڵ هەڕەشە ناگونجێت

وه زیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جه ختی کرد: ئێمه بۆ دیپلۆماسی ئاماده ین، به ڵام دیپلۆماسی له گه ڵ تۆقاندن و هه ڕه شه ناگونجێت و له ڕاستیدا دیپلۆماسی بنه مای خۆی هه یه .

سەید عەباس عەراقچی ئەمڕۆ لە ڕێ و ڕەسمی  پەیمان نوێ كردنەوە لەگەڵ  ئارمانجەكانی  ئیمامی ڕاحڵ –ڕە-  وتی: شەڕی  دوازدە  ڕۆژە دەریخست کە بە خۆڕاگری و  فیداكاری و کۆڵنەدان دەتوانرێت چەکە قورسەكان  تێکبشکێنرێت.

عەراقچی وتیشی:  دوژمنان دوای شکستی پیلانی ئەم دواییە، دیسان باسی دیپلۆماسی دەکەنەوە، ئێمە ئامادەین بۆ دیپلۆماسی بەمەرجێک لە پێگەی یەکسانی و ڕێزگرتن و بەرژەوەندی هاوبەشەوە بێت، ئێمە ئامادەین بۆ دیپلۆماسی، بەڵام دیپلۆماسی لەگەڵ تۆقاندن و هەڕەشەکان ناگونجێت و لە ڕاستیدا دیپلۆماسی  بنەمای  خۆی هەیە.