عەراقچی: دانوستانەکانی ژێنێڤ کەشێکی باشتری هەبوو
شوبات 17, 2026 20:20 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کەشێکی بنیاتنەرتر لە دانوستانەکانی ژێنێڤدا بەدیکرا. سەید عەباس عەراقچی لە درێژەی ڕوونکردنەوەی ئەنجامی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ژێنێڤ وتی: پێشکەوتنێکی باش بە بەراورد بە دوایین دیدار بەدی هات و ئێستا ڕێگایەکی ڕوونمان لە پێشە کە ئەمەش ئەرێنییە.
سەبارەت بە دیاریکردنی کات بۆ خولی داهاتووی گفتوگۆکان، عەراقچی وتیشی: هیچ کاتێکی دیاری نەکراوە و بڕیارە هەردوولایەن لەسەر دەقەکانی ڕێککەوتنێکی شیمانەیی کار بکەن و دواتر دەقەکان ئاڵوگۆڕ بکەن و دوای ئەوە، وادەیەکی دیکە بۆ خولی سێیەم لەبەرچاو بگرین.
وەزیری دەرەوەی ئێران باسی گەیشتنی شاندەکانی ئێران و ئەمریکا بە ڕێککەوتنی گشتی کرد، لەسەر ژمارێک لە پرەنسیپەکانی چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی دانوستانەکان.