سپای پاسداران : وەڵامێکی توندتر بە هەڵەی هەڵسەنگاندنی دوژمن دەدەینەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445142-سپای_پاسداران_وەڵامێکی_توندتر_بە_هەڵەی_هەڵسەنگاندنی_دوژمن_دەدەینەوە
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیکدا وێڕای بانگەوازکردنی نەتەوەی وەفاداری ئێران بۆ ئامادە بوون لە ڕێ و ڕەسمەکانی مالئاوایی و بەڕێکرانی تەرمی پاکی ئیمامی شەهید وشداری بە بەرەی دوژمن دا : هەرجۆرە هەڵەی هەڵسەنگاندن ڕووبەڕووی وڵامێکی توندتر لە هەمیشە دەبێتەوە .
(last modified 2026-07-03T15:12:46+00:00 )
ته‌مووز 03, 2026 17:44 Asia/Tehran
  • سپای پاسداران : وەڵامێکی توندتر بە هەڵەی هەڵسەنگاندنی دوژمن دەدەینەوە

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیکدا وێڕای بانگەوازکردنی نەتەوەی وەفاداری ئێران بۆ ئامادە بوون لە ڕێ و ڕەسمەکانی مالئاوایی و بەڕێکرانی تەرمی پاکی ئیمامی شەهید وشداری بە بەرەی دوژمن دا : هەرجۆرە هەڵەی هەڵسەنگاندن ڕووبەڕووی وڵامێکی توندتر لە هەمیشە دەبێتەوە .

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا شەهید بوونی ڕابەری شۆڕشی لە پەلاماری تیرۆریستی  سەرەتای شەڕی سەپێنراوی نێوان ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بە خاڵی وەرچەرخان لە درێژەی ڕێبازی خۆڕاگری لە قەڵەم دا و جەختی لەوە کردەوە کە خوێنی  بەڕێزیان بووەتە هۆی بەهێزتر بوونی ڕابوونی  ئیسلامی، یەکگرتوویی ئومەتی  ئیسلامی و درێژەدان بە ڕێبازی  شەهیدان. هەروەها سپای پاسداران ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئامادەیی تەواوی شەڕ و ئیمانەوە، بە فەرماندەیی وریاییانەی خەلەفی ساڵحی قائیدی شەهید، لە هەمبەر هەر جۆرە هەڵەی هەڵسەنگاندنی  دوژمن  وەڵامێکی  توندتر لە  ڕابردوو  دەدەنەوە و ئەم  تواناییەشی  بە هێمای ئیرادەی نەتەوەی ئێران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر دەستدرێژییەک زانی. لە کۆتاییدا سپای پاسداران ڕایگەیاند کە نەتەوەی ئێران بە ئامادەبوونێکی پڕ لە سۆز و بەربڵاو و حیماسی  لە ڕێوڕەسمەکانی ماڵئاوایی و پرسە و ناشتنی تەرمی پاکی ڕابەری شەهید ، یەکگرتوویی و وریایی و کۆڵنەدانی خۆی نیشان دەدات و ئەم ئامادەبوونەی بە وەڵامێکی بەهێز بۆ دوژمنان و نیشانەی ئیرادەی نەتەوە بۆ درێژەدان بە ڕێگای شۆڕش و پاراستنی  ئارمانجەکانی  ڕابەری شەهید وەسف کرد.