بەقایی :ئەمڕۆ ساڵڕۆژی جەنایەتی ئەمریکا دژی نەتەوەی ئێرانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445154-بەقایی_ئەمڕۆ_ساڵڕۆژی_جەنایەتی_ئەمریکا_دژی_نەتەوەی_ئێرانە
ئیسماعیلی بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە ساڵیادی تاوانی ئەمریکا کە هێرشی کردە سەر فڕۆکەیەکی موسافیرهەڵگری ئێرانی لە 12 پووشپەڕی 1367 ، لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: “ئەمڕۆ ساڵڕۆژی یەکێک لە تاوانە قێزەونەکانی ئەمریکایە لە دژی نەتەوەی ئێران”
(last modified 2026-07-03T15:22:14+00:00 )
ته‌مووز 03, 2026 18:58 Asia/Tehran
  • بەقایی :ئەمڕۆ ساڵڕۆژی جەنایەتی ئەمریکا دژی نەتەوەی ئێرانە

ئیسماعیلی بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە ساڵیادی تاوانی ئەمریکا کە هێرشی کردە سەر فڕۆکەیەکی موسافیرهەڵگری ئێرانی لە 12 پووشپەڕی 1367 ، لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: “ئەمڕۆ ساڵڕۆژی یەکێک لە تاوانە قێزەونەکانی ئەمریکایە لە دژی نەتەوەی ئێران”

ناوبراو  هەروەها نووسیویەتی: لە 12 پووشپەڕی 1367 فڕۆکەیەکی موسافیرهەڵگری   ژمارە ٦٥٥ی ئێران ئەیر لە ڕێگای تاران – دوبەی بە دوو مووشەکی کەشتی جەنگی ئەمریکی یو ئێس ئێس ڤینسێنس لە ئاسمانی کەنداوی فارسەوە کرایە ئامانج و سەرجەم ٢٩٠ کەسی ناو فڕۆکەکە کوژران کە ٦٦ منداڵی بێتاوانیان تێدابوو. تەنزێکی تاڵ  ئەوەیە  کە فەرماندەی ئەم کەشتییە مەدالیای شیاوەتی لە حکومەتی ئەمریکا وەرگرتووە لەسەر ئەنجامدانی ئەم تاوانە! ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە ڕێز لە یادی شەهیدانی فڕۆکە  موسافیرهەڵگرەکەی ئێران دەگرین و هەرگیز تاوانی لێخۆشنەکراوی دەستەی دەسەڵاتداری ئەوکاتی ئەمریکا لەبیر ناکەین.