گەلی ئێران ئەمڕۆ یەکدەنگ هاواری کرد: یا لَثاراتِ الحسین (ع)
تهمووز 05, 2026 17:05 Asia/Tehran
سەرۆکی مەجلیسی ئێران نووسی: ئەمڕۆ گەلی سەربەرزی ئێران یەکدەنگ و یەکپارچە هەستایەوە و بە دڵ و بە گیان هاواری کرد: یا لَثاراتِ الحسین (علیه السلام).
محەممەد باقر قاڵیباف بە ئاماژە بە ئامادەبوونی حیماسیی خەڵک لە ڕێوڕەسمەکانی ماڵاوایی لە ڕێبەری موجاهدی شەهید، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا بە دانانی ڤیدیۆی دروشمی یا لَثاراتِ الحسین (ع) لە ڕێوڕەسمی بەجێهێنانی نوێژ لە سەر جەستەی پاکی ڕێبەری موجاهدی شەهید و شەهیدانی بنەماڵەی بەڕێزیان لە موسەلای تاراندا نووسی: ئەمڕۆ گەلی سەربەرز و کۆڵنەدەری ئێرانی ئیسلامی یەکدەنگ شایەتیدا لەسەر بەرحەقبوونی ئیمامی موجاهدی شەهیدی خۆی و یەکپارچە هەستایەوە و لە ناخی دڵ و گیانەوە هاواری بەرز کردەوە: " یا لَثاراتِ الحسین (ع)".