بەڕێکرانی تەرمی پاکی ڕابەری خەباتکاری شەهیدی شۆڕش ؛دەرکەوتەی یەکگرتوویی و حیماسەی گەلی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445236-بەڕێکرانی_تەرمی_پاکی_ڕابەری_خەباتکاری_شەهیدی_شۆڕش_دەرکەوتەی_یەکگرتوویی_و_حیماسەی_گەلی_ئێران
ڕێ و ڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی پاکی ڕابەری خەباتکاری شەهیدی شۆڕش؛ حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما سەیید عەلی خامنەیی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئێران لە تاران بەڕێوەچوو.
(last modified 2026-07-07T07:06:15+00:00 )
ته‌مووز 06, 2026 14:26 Asia/Tehran
  • بەڕێکرانی تەرمی پاکی ڕابەری خەباتکاری شەهیدی شۆڕش ؛دەرکەوتەی یەکگرتوویی و حیماسەی گەلی ئێران

ڕێ و ڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی پاکی ڕابەری خەباتکاری شەهیدی شۆڕش؛ حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما سەیید عەلی خامنەیی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئێران لە تاران بەڕێوەچوو.

ڕێوڕەسمی پڕ شکۆی بەڕێکرانی  تەرمی پاکی  ڕێبەری خەباتکاری شەهیدی شۆڕشی ئیسلامی  حەزرەتی ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی (قودس سێر) ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ملیۆێنان  کەس لە تاران بەڕێوەچوو. ئەم ڕێوڕەسمە شکۆدارە کاتژمێر ٦ی بەیانی لە ڕۆژهەڵاتی تارانەوە دەستی پێکرد و تەرمی  پیرۆز بە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت کە بۆ ئەم ڕێوڕەسمە ئامادەکرابوو، لە ڕێگایەکی دوور و درێژی پڕ لە عاشقانی ئەم ئیمامە خەباتکارە شەهیدە بەرەو ڕۆژئاوای تاران، وەڕێ کەوت . چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا لە سەرانسەری وڵاتەوە بەشداریەکی گەورە و  بەربڵاویان  لەم مەراسیمەدا هەبوو. هەروەها لە شەوی ڕابردووەوە زۆرێک لە تازیەداران  ئامادەی مەراسیمەکە بوون بۆ بەشداریکردن لەم ماڵئاواییە مێژووییە. بەشداربووان بە وتنەوەی دروشمی "لەببەیک یان خامنەیی"، "مەرگ بۆ ئەمریکا" و "مەرگ بۆ ئیسرائیل"، هەروەها هەڵکردنی ئاڵاکانی میحوەری خۆڕاگری، جەختیان لە درێژەدان بە ڕێبازی ڕێبەری خەباتکاری شەهید  و یەکگرتوویی نەتەوەیی و پشتیوانیکردن لە ئارمانجەکانی بەرخۆدانیان کردەوە. هاوکات لەگەڵ ئامادەبوونی ملیۆنان کەس، سەرۆک کۆمار مەسعوود پزشکیان، محەمەد باقر زۆڵقەدر، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و بەرپرسانی باڵای  ناوخۆیی و سەربازیی دیکەش لە ڕێوڕەسمی پرسەی ڕێبەری شەهیدی ئینقلابی ئیسلامیدا بەشدارییان کردو بە ڕێزگرتن لە ڕێبەری  خەباتی شەهید ، جەختیان لە پاراستنی  و یەکڕیزیی نەتەوەیی و درێژەدان بە ڕێبازی شۆڕشی  ئیسلامی و ڕاوەستاوی  بەرامبەر دوژمنان کردەوە.