بێ ئومێدی دوژمنان بە هۆی ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی پرسەی ڕێبەری شەهیدی شۆڕش
ڕێوڕەسمی پرسە وماڵێاوایی لە تەرمی پیرۆزی ڕێبەری شەهیدی شۆڕشی ئیسلامی لە تارانەوە بۆ مەشهەد ڕووداوێکی هەمیشەیی و بێ وێنە بوو و ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک لەم ڕێوڕەسمەدا پەیوەندی قووڵی نێوان خەڵک و ئارمانجەکانی شۆڕشی ئیسلامیی نیشان دا، و دوژمنانیشی نائومێد و هیوابڕاو کرد.
دوژمنان بیریان نەدەکرد کە نەتەوەی ئێران لە مەراسیمی پرسە و ماڵئاوایی لە تەرمی پاکی ڕێبەری موجاهیدی شەهیدی ئامادەیییەکی وەهاپڕ شکۆیان هەبێت. ئەم ئامادەبوونە نیشانی دا کە خوێنی شەهید دەبێتە هۆی یەکڕیزی و هاودڵی و یەکگرتوویی زیاتری نەتەوەی ئێران. بۆیە ئەم ئامادەبوونە بووە هۆی نائومێدی و هیوابڕاوی دوژمن . هەر لەو پێوەندییەدا حوجەتولئیسلام وەلموسلیمین سەید مێهدی قوڕەیشی، نوێنەری وەلی فەقێ لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا وتی: ئەوانەی پێیان وابوو کە بە شەهیدبوونی ڕێبەری شۆڕش دەتوانن نەتەوەی ئێران تووشی دووبەرەکی و جیاوازی بکەن ، هەڵەیەکی گەورەیان کرد و هاوکێشەکانیان تێکچوو، چونکە شەهیدبوونی قائیدی ئومەتی نەتەوەی ئێرانی زیاتریەکگرتوو و یەکدەنگ و خۆڕاگر لە پێشوو کرد ." خەتیبی نوێژی هەینی ورمێ بێدەنگی لە بەرامبەر ستەم و تاوانکاریدا بە پێچەوانەی فێرکارییەکانی ئیسلامی زانی و ڕایگەیاند: زانایانی جیهانی ئیسلامی ئەرکیان لەسەر شانە کە هەڵوێستی ڕوون لە بەرامبەر تاوانەکانی زۆربێژان و ڕژێمی زایۆنی بگرنە بەر و بەرگری لە گەلانی ستەملێکراو بکەن. ئەمڕۆ کاتی بێدەنگی نییە و هەر کەمتەرخەمییەک ڕێگا بۆ ملهۆڕی زیاتر لە لایەن دوژمنانەوە خۆش دەکات. هەڕەشە و لێدوانه کانی بەرپرسانی ئه مریکا نیشان ئەدات که نەیاری ئێرانێکی به هێز و سەربەخۆ بە که لتووری ئیسلامی و شیعه ن ، به ڵام نه ته وه ی ئێران هەرگیز ته سلیمی فرە خوازی نابێت.