بەرز راگرتنی رۆژی پیشەسازیی بەرەڤانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446168-بەرز_راگرتنی_رۆژی_پیشەسازیی_بەرەڤانی
وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکان بەبۆنەی ٣١ی گەلاوێژ -رۆژی پیشەسازیی بەرەڤانی- جەختی کرد: رۆژی پیشەسازیی بەرەڤانی رۆژی ئیرادەی گەلێکە کە بڕیاری داوە هێزی بەرەڤانیکردن لە خۆی بە دەست، زانست و ئیرادەی خۆی چێ بکات.
(last modified 2026-08-21T15:09:38+00:00 )
ئاب 21, 2026 18:20 Asia/Tehran
  • بەرز راگرتنی رۆژی پیشەسازیی بەرەڤانی

وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکان بەبۆنەی ٣١ی گەلاوێژ -رۆژی پیشەسازیی بەرەڤانی- جەختی کرد: رۆژی پیشەسازیی بەرەڤانی رۆژی ئیرادەی گەلێکە کە بڕیاری داوە هێزی بەرەڤانیکردن لە خۆی بە دەست، زانست و ئیرادەی خۆی چێ بکات.

لە بەیاننامەی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێراندا هاتووە: شەڕی سەپێندراوی ئەم دواییە، گۆڕەپانی ڕاستەقینەی تاقیکردنەوەی توانای بەرگریی وڵات بوو. ئەوەی وا لەماوەی چەندین ساڵدا بەزانست و خەباتی پسپۆرانی ئێرانی لەبواری پیشەسازیی بەرەڤانی چێکرابوو و گەشەی پێدرابوو، لە مەیداندا کاری پێکراو لەپاڵ پتانسێل و توانای ئۆپەراسیۆنیی هێزە چەکدارەکان و گەلی ئێران، بەشی گرینگی حیسابات و ئامانجەکانی دوژمنی بەرەوڕووی شکست و ئەوانی سەرسام کرد.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانیش لەپەیامێک بۆ سەرپەرشتی وەزارەتی بەرەڤانی بەبۆنەی ٣١ی گەلاوێژ- رۆژی پیشەسازیی بەرەڤانی- جەختی کرد: هەرچەشنە هەڵەی حیساباتی و هەڕەشەی نائاسایی و نوێی دوژمنان بەرەوڕووی وەڵامی شۆڕشگێڕانە، گورچکبڕ، پەژیوانکەر و وێرانکەر دەبێتەوە.

سەرلەشکر عەبدوڵڵاهی هەروەها وتی: پیشەسازیی بەرەڤانی وەک بنەمایەکی بێ وێنەی "دەسەڵاتی نیشتمانی" رۆڵی تەوەرەیی و سەرەکی دەبینێ لە پتەوکردنی ئاسایش و مەزنایەتی ئێرانی ئیسلامی. ئەوەی وا بەدرێژایی ساڵانی رابردوو لەو وەزارەتخانە رووی داوە، بەدەر لە بەرهەمهێنانی کەرەستەی سەربازی، "شۆڕشێکی سەنعەتی بەرەڤانیی پێش پێ گرانە" یە؛ گۆرانکاریەکی ستراتژیک کە دیزاین، بەڕیوەبەرایەتی تەکنۆلۆژیایی، ئابووریی بەرەڤانی، زنجیرەی زانست بنەماو مۆدێلی بەرهەمهێنانی زیرەک و دەستەبەرکەری سەرکەوتنی مەیدانیی لەخۆگرتووەو وەڵامێکی زیرەکانەو ژیرانەیە بە ئاڵۆزییەکانی شەڕگەلی ئەمڕۆ و داهاتوو.