سەرۆک کۆماری ئێران: زۆرداریی و ملهوڕیی ئەمریکا، ڕێگاچارە نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446252-سەرۆک_کۆماری_ئێران_زۆرداریی_و_ملهوڕیی_ئەمریکا_ڕێگاچارە_نییە
سەرۆک کۆماری ئێران و فەرماندەی سوپای پاکستان جەختیان کردەوە لە؛ پێویستیی گۆڕانی شێواز و سیاسەتی ئەمریکا لەهەمبەر کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێبەندبوون بە ئیلزاماتی مافەوانیی لێک گەیشتننامەی ئیسلامئاباد و رۆڵی سەرەکیی لێک نزیکبوونەوەی ئیسلامی لەپووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی رژیمی زایۆنیستی.
(last modified 2026-08-25T14:15:39+00:00 )
ئاب 25, 2026 17:45 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێران: زۆرداریی و ملهوڕیی ئەمریکا، ڕێگاچارە نییە

سەرۆک کۆماری ئێران و فەرماندەی سوپای پاکستان جەختیان کردەوە لە؛ پێویستیی گۆڕانی شێواز و سیاسەتی ئەمریکا لەهەمبەر کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێبەندبوون بە ئیلزاماتی مافەوانیی لێک گەیشتننامەی ئیسلامئاباد و رۆڵی سەرەکیی لێک نزیکبوونەوەی ئیسلامی لەپووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی رژیمی زایۆنیستی.

سەرۆک کۆماری ئێران لەدیدار لەگەڵ عاسم مونیر فەرماندەری سوپای پاکستان بەپێداگریی لەسەر پێویستیی پێبەندبوونی ئەمریکا بە بەڵێنەکانی و لەبەرچاوگرتنی مافە نێودەوڵەتییەکان وتی: واشنگتۆن دەبێ شێوەی ئاخاوتن و شێوازی لەهاریکاریی لەگەڵ ئێراندا، بگۆڕێ و پێی داگرت کە؛ "زۆرداریی و ملهوڕیی" نەک هەر ڕێگاچارە نییە، بەڵکوو پرۆسەی جێبەجێکاریی و سیاسیی ئاڵۆزکاوتر دەکا. پزیشکیان هەروەها بەئاماژە بە پاوەجێی و خۆڕاگریی گەلی ئێران، هۆکاری سەرەکیی ئەو بەرخۆدانەی گەڕاندەوە بۆ یەکێتی ویەکڕیزیی نیشتمانی و وتی: ئێران بەپشت بەستن بە یەکدەنگیی ناوخۆیی، گوشار وهەڕەشەکان تێدەپەڕێنێ. سەرۆک کۆمار لە درێژەی قسەکانیدا، هاوکاری و یەکدەنگیی وڵاتانی ئیسلامی و دراوسێکان لەپێناو هێنانەدی ئاشتەوایی و ئاسایشی پاوەجێ لە ناوچەی بەپێویست زانی و ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەی هاوکاریی ئابووری، سیاسی و ئاسایشی لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامییە. ناوبراو هەروەها وەحدەتی جیهانی ئیسلامی بەهۆکاری پێش پێ گرانە لەهەمبەر پیلانگێڕییەکانی رژیمی زایۆنیستی و دوژمنانی ئیسلام وەسف کرد. لەو چاوپێکەوتنەدا، عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای پاکستانیش وێڕای پێشوازیی لە هەوڵ وهەنگاوەکانی پزشکیان بۆ هێنانەدی سەقامی ناوچەیی، جەختی کرد لەسەر پێویستیی تاووتوێی بەوردیی پرۆسە سیاسیەکان بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی تۆکمەو تەواو. لەدیداری فەرماندەری سوپای پکستان لەگەڵ سەرۆکی مەجلیسی ئێرانیش، جەخت کرایەوە لە رۆڵی هاوکارییە ناوچەییەکان لەبەهێزکرانی ئاشتی وئاسایش. لەو چاوپێکەوتنەدا قالیباف وتی: وادەو بەڵێنیی دوولایەن لە یادداشتنامەی لێک گەیشتن، ڕوون و ئاشکرایەو ئەوە ئەمریکا بوو کە بە پەیمان شکێنی، پێشی گرت بە چەسپاندنی سەقام لە ناوچەداو هۆیەکی دیکەی خستەڕوو بۆ بێ متمانەیی بەرامبەر ئەو وڵاتە. عاسم مونیریش لەو دیدارەدا وتی کە هەوڵ و هەنگاوەکان بۆ بوژاندنەوەی سەقام لە ناوچە، درێژە پێ دەدا.