ئامادەیی چین بۆ پەرەپێدانی هاوکاری لەگەڵ ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446796-ئامادەیی_چین_بۆ_پەرەپێدانی_هاوکاری_لەگەڵ_ئێران
 وەزیری دەرەوەی چین لە دیداری عەراقچی هاوشانی ئێرانیی خۆی، پێیداگرت لە سەر ئەوەی کە وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ پەرەپێدانی زیاتری هاوکارییەکانی لەگەڵ تاران و وتووێژ لە پێناو پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانی ئێران.
(last modified 2026-09-16T14:53:33+00:00 )
ئه‌یلوول 16, 2026 18:21 Asia/Tehran
  • ئامادەیی چین بۆ پەرەپێدانی هاوکاری لەگەڵ ئێران

 وەزیری دەرەوەی چین لە دیداری عەراقچی هاوشانی ئێرانیی خۆی، پێیداگرت لە سەر ئەوەی کە وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ پەرەپێدانی زیاتری هاوکارییەکانی لەگەڵ تاران و وتووێژ لە پێناو پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانی ئێران.

"وانگ یی" لە دیداری ئەمڕۆ چوارشەممەی لەگەڵ سەید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناجێگیرە و کاریگەری جددی لەسەر ئاشتی و گەشەی نێودەوڵەتی هەیە. ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە تاران و پکەن هاوبەشی ستراتیژیکی هەمەلایەنەن، وتیشی: وەک ئەندامێکی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، چین ئامادەیە ڕۆڵێکی بنیاتنەر بگێڕێت لە چارەسەرکردنی ناکۆکییە نێودەوڵەتییەکاندا. وەزیری دەرەوەی چین هەروەها جەختیشی کرد کە پکەن پێی خۆشە وتووێژ و هاریکارییەکانی لەگەڵ تاران لە پێناو پاراستنی ماف و بەرژەوەندییە یاساییەکانی بەهێزتر بکات. وانگ هەروەها سەبارەت بە شەڕی ئەمریکا دژی ئێران، وتی کە گرژییەکانی نێوان دوو وڵات لە بەرژەوەندی هاوبەشی لایەنە پەیوەندیدارەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا نییە و داوا لە لایەنەکان دەکەین بە زووترین کات بگەڕێنەوە بۆ سەر لێکگەیشتننامەکەی ئیسلام ئاباد. ناوبراو هەروەها جەختی کرد کە چین پاڵپشتیی ئێران دەکات لە وتووێژی لەگەڵ وڵاتانی کەنداوی فارس، ڕێزگرتنیان لە یەکپارچەیی خاک و ئاسایشی نیشتمانیی یەکتری و پاراستنی بنیاتنەرانەی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان. وانگ یی بە ئاماژە بەوەی کە چین دەیەوێت گرژییە ناوچەییەکان بۆ یەمەن و دەریای سوور بڵاو نەبێتەوە، خوازیاری چارەسەرکرانی خێرای ئەو کێشەیە لە ڕێگەی دیالۆگ و دانوستانەوە بوو. وانگ یی ئاماژەی بە دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش کرد و پێیداگرت کە داڕشتی ئەمنیی ئێستای ناوچەکە پێویستی بە چاکسازی و بەهێزکران هەیە. ناوبراو بە ئاماژە بە چوار دەستپێشخەرییەکەی شی جین پینگ، سەرۆک کۆماری چین، وتیشی: ئێمە پێشوازی لە هەوڵە کاریگەرەکانی وڵاتانی ناوچەکە دەکەین بۆ پاراستنی چەمکێکی ئەمنی هاوبەش ، هەمەلایەنە، یەکپارچە و بەردەوام و بنیاتنانی داڕشتێکی نوێی ئەمنی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. وەزیری دەرەوەی چین هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە پکەن وەک هەمیشە بەشداری دەکات لە دامەزرانی ئاشتی و سەقامگیری و پەرەپێدانی دانوستانەکانی ئاشتی. وانگ یی جەختی کرد لەسەر سیاسەتی بەردەوام و نەگۆڕی چین بەرامبەر ئێران و ئاماژەی بەوەدا کە پکەن بە بەردەوامی لە ئەنجومەنی ئاسایش و پلاتفۆرمە فرەلایەنەکاندا پشتیوانی لە دادپەروەری دەکات. ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە چین دژایەتی بەکارهێنانی هێز دەکات و نۆرمەکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەپارێزێت.
عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لەو دیدارەدا جەختی کرد لەسەر پێویستیی پتەوتر کردنی پەیوەندییەکانی تاران و پکەن. عەراقچی بە ئاماژە بە پەرەسەندنی بێ وێنەی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داخراویی گەرووی هورمز و بەردەوامیی گەمارۆی دەریایی لە سەر ئێران، ڕایگەیاند کە سیاسەتە شەڕخوازانەکانی ترامپ و پێشێلکردنی لێکگەیشتننامەکەی ئیسلام ئاباد بووەتە هۆی ئەم دۆخەی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.