تیاچوونی پەنجاوسێهەمین درۆنی MQ-9ی ئەمریکایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446828-تیاچوونی_پەنجاوسێهەمین_درۆنی_mq_9ی_ئەمریکایی
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکایی مۆدیلی (MQ-9)ی پێکاوە و خستوویەتییەخوارەوە.
(last modified 2026-09-17T15:44:05+00:00 )
ئه‌یلوول 17, 2026 19:14 Asia/Tehran
  • تیاچوونی پەنجاوسێهەمین درۆنی MQ-9ی ئەمریکایی

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکایی مۆدیلی (MQ-9)ی پێکاوە و خستوویەتییەخوارەوە.

بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سپای پاسداران، بە ئاماژە بەوەی کە ئەمە ٥٣ـهەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی MQ-9 ی سوپای تیرۆریستی ئەمریکایە، ڕاشیگەیاند: پەنجاوسێهەمین درۆنی MQ-9ی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئاسمانی دوورگەی قشم لەژێر کۆنترۆڵی تۆڕی یەکپارچەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئێراندا شوێندۆزی کرا و کەوتە بەر دەسڕێژی سیستەمی نوێی بەرگریی پێشکەوتووی هێزی هەوافەزای سپا و پاشان کەوتە خوارەوە.