ئەمیر سەرتیپ ئەکرەمی نیا: بە تاکتیکی نوێی شەڕ دوژمن لە ناوچەکە دەردەکەین
وتەبێژی ئەرتەشی ئێران وتی: دوژمن دەبێ ئەوە بزانێت کە ئێمە ئامادەکاری تەواومان هەیە بۆ بەرگریکردن لە وڵات و گەلی ئێران و ئەگەر دەستدرێژی دووپات بکرێتەوە، بە کەرەستە و تاکتیکی نوێ وەڵامێکی کوشندەتر و بەرفراوانتریان بەردەکەوێ.
ئەمیر سەرتیپ محەممەد ئەکرەمی نیا وتەبێژی ئەرتەشی ئێران بە ئاماژە بە وانەکانی هەشت ساڵ بەرەڤانیی پیرۆز، وتی: ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەتەواوی خۆی ئامادە کردووە بۆ بەرگری لە وڵات و گەلی ئێران و ئەگەر دەستدرێژی دووپات بکرێتەوە، بە کەرەستە و تاکتیکی نوێ وەڵامێکی قورستر و کوشندەتر دەداتەوەئەمیر سەرتیپ ئەکرەمینیا وێڕای ڕێزگرتن لە یادی ئیمام خومەینی (رە)، ڕێبەری شەهیدی ئۆمەت و فەرماندە شەهیدەکانی هێزە چەکدارەکان، وتی: سەربازانی ئەرتەش بە پشتبەستن بە دەسەڵاتی لایەزالی ئیلاهی، ئەو وانانەی لە بەرگرییە پیرۆزەکانەوە فێربووە و هەروەها بە کەڵک وەرگرتن لە پشتیوانی و داکۆکی گەلی ئازا و جوامێری ئێران کە لە کۆبوونەوە شەوانەکاندا بە جوانترین شێوە خۆی دەرخستووە، ئەمڕۆ خاوەنی متمانەبەخۆیی و ئامادەیی لە ئاستێکی یەکجار بانتردان. ئەمیر سەرتیپ محەممەد ئەکرەمی نیا بە ئاماژە بەوەی کە ئێمە لە بەرگرییە پیرۆزەکانەوە، وانەی کۆڵنەدان، خۆڕاگری، یەکگرتوویی و یەکپارچەیی بەرامبەر دوژمنان فێربووین، وتیشی: دوژمن دەبێ بزانێت کە ئێمە بە تەواوی ئامادەین بۆ بەرگریکردن لە وڵات و گەلی ئێران. وتەبێژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای وشداریدان بە دوژمن جەختیشی کرد: ئەگەر دەستدرێژییان دووپات بکرێتەوە، بە کەرەستە و تاکتیکی نوێ، قورستر و بەرفراوانتر وەڵامیان دەدەینەوە و هەر وەک سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆزی ٨ ساڵە، تامی تاڵی شکست و سەرشۆڕییان پێدەچێژین و دواجاریش بە زەلیلی و سەرشۆڕییەوە ناوچەکە بەجێدەهێڵن.