تیاچوونی سێ تیمی تیرۆریستی-تەکفیری لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران
وەزارەتی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاندووە کە سێ تیمی ئۆپەراسیۆنیی تاقمێکی تیرۆریستی- تەکفیری لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێراندا تیابردووە، ٢ تیرۆریستیان کووشتووە و ١٠ تیرۆریستیش قۆڵبەست کراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئیدارەی گشتیی ئیتڵاعاتی پارێزگای سیستان و بەلوچستاندا هاتووە کە هێزەکانی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە، بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی جەماوەری و زانیاری و پلانە ئۆپەراسیۆنییەکان، توانیویانە سێ تیمی ئۆپەراسیۆنیی تاقمێکی تیرۆریستی- تەکفیری سەر بە دوژمنی ئەمریکایی- زایۆنی لە شارەکانی ئێرانشەهر، سەرباز، سەراوان و زاهیدان، و به هاوکاری ئیدارەی گشتیی ئیتڵاعاتی پارێزگای هورمزگان، له شاری قشمی ئەم پارێزگایەدا بدۆزنەوە و پێش ئەوەی یەک هەنگاوی تیرۆریستی هەڵگرن، تیایان بەرن. دوو تیرۆریست لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا کوژران و ١٠ ئەندامی دیکەی تیمە تیرۆریستییە هاوردەکان دەستگیر کران. هەروەها دەستیش گیراوە بەسەر بڕێکی زۆر چەک و کەرەستەی جەنگی لە تیرۆریستانی دەستگیرکراووە.