سەرلەشکر عەبدوڵڵاهی: شەڕی تازە بەرۆکی هەمووان دەگرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447208-سەرلەشکر_عەبدوڵڵاهی_شەڕی_تازە_بەرۆکی_هەمووان_دەگرێ
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا هۆشداریی دا: شەڕی تازە دژ بە ئێران دەسپێبکا، ئاگرەکەی هەمووان دەگرێتەوە.
(last modified 2026-10-05T14:57:28+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 05, 2026 18:26 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر عەبدوڵڵاهی: شەڕی تازە بەرۆکی هەمووان دەگرێ

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا هۆشداریی دا: شەڕی تازە دژ بە ئێران دەسپێبکا، ئاگرەکەی هەمووان دەگرێتەوە.

 

سەرلەشکری فڕۆکەوان عەلی عەبدوڵڵاهی، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا، سەبارەت بە ئەگەری هەوڵی سەربازیی نوێ لەلایەن ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لەدژی ئێران هۆشداری دا و وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەتەواوەتی ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک، لە هەر ئاستێک و بە هەر جۆرە کردارێک.

سەرلەشکر عەلی عەبدوڵڵاهی بە ئاماژە بە ئەزموونی شەڕەکانی ئەم دواییە، رایگەیاند: ڕژیمی زایۆنیستی لە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ئێراندا، دوای ئەوەی گورزی قورسی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی وێکەوت، بە ناچاری داوای ڕاگرتنی شەڕی کردو ئەوە لە کاتێکدایەن کە ئەم ململانێیانە نەک هەر ئاسایشی ئەم ڕژیمەی زیاتر نەکرد، بەڵکو لاوازی و ناکارامەییەکەی ئاشکراتریش کرد. عەبدوڵڵاهی هۆشداری دا لەوەی ئەگەر ڕژیمی زایۆنیستی جارێکی دیکە هەنگاوی سەربازی لەدژی ئێران بگرێتە بەر، ڕووبەڕووی کاردانەوەی توندی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێتەوە.

سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان هەروەها روو لە حکومەتی ئەمریکاش وتی: سەرۆکی خۆبەزلزانی ئەمەریکاش پێویستە بزانێت، یەکەم ، کۆماری ئیسلامی ئێران پێی وایە سەگی زەرد برای چەقەڵە و چاوەڕێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسی ئەمەریکا نەبووە و نابێت، بەڵکو ئەوە گەلی ئەمریکان کە بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێن هەتا وەڵامی درۆکانی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتە بدەنەوە. دووەم: چ پێش هەڵبژاردن یان پاش هەڵبژاردن و بە هەر ئەنجامێک، ئەگەر ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنیستی، چ بۆخۆی یان بە دنەدانی رژیمی منداڵکۆژی زایۆنیستی، دژی ئێرانی ئیسلامی بجوڵێتەوە، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەجێ، بە چڕی و دەسەڵاتەوە و بە شێوەیەکی پڕ لە ئازار، بە بێ سنوور بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکاتە ئامانج، وەک چۆن لە جەنگی ڕەمەزاندا بینیتان.

سەرلەشکر عەبدوڵڵاهی وتیشی : ئەو وڵاتانەی میوانداری ئەمەریکا دەکەن لە ناوچەکەدا، پێویستە ئەوەش بزانن کە هۆکاری سەرەکی نائەمنی لە ناوچەکە و سەرهەڵدانی کێشە ئابوورییەکان بوونی سوپای تیرۆریستی ئەمریکایە لە ناوچەدا و تا ئەو ئامادەبوونە بەردەوام بێت، نائەمنیش دەبێت. ئاگاداربن ئەگەر شەڕێکی نوێ لەدژی ئێران دەست پێبکات ئاگرەکەی هەمووان دەگرێتەوە.

عەبدوڵڵاهی لەکۆتاییشدا،  ئیدیعای کاربەدەستانی ڕژیمی زایۆنیستی لەمەڕ بەسەربازیکرانی بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانی بە نادروست زانی و وتی: یەکەم ئەوەی کە لەسەر بنەمای وەهم دامەزراوە. دووەم: مەبەست لێی تۆقاندن و هەڕەشەکردنە لە ئێران.  ئەم جۆرە ئیدیعایانەی ڕژێمێک کە جبەخانەی ئەتۆمی هەیە، لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان ناگونجێت.