سەرلەشکەر ڕەزایی: ئەمریکا لە شەڕی سەربازی و ئابووریدا شکستی هێناوە
تشرینی یهکهم 06, 2026 18:50 Asia/Tehran
بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران نووسیویەتی: گەرووی هورمز بە هەڕەشە و گوشار ناکرێتەوە و ئێرانیش پاشەکشە ناکات.
بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی نووسیویەتی: پێشبینییە وەهمییەکانی بێسنێت (وەزیری خەزانەداریی ئەمریکا) هەر لە سەرەتاوە هیچ جێبڕوا نەبووە؛ پڕوپاگەندەکەی ئەمدواییەشی بە هەمان شێوە زۆر ناخایەنێت. سەرلەشکەر موحسین ڕەزایی هەروەها ڕوو لە ئەمریکا نووسی: ئێوە لە شەڕی سەربازیدا شکستتان هێناوە؛ لە شەڕی ئابووریشدا شکست دەهێنن؛ گەرووی هورمز بە هەڕەشە و فشار ناکرێتەوە و ئێرانیش پاشەکشە ناکات.