وەزیری ناوخۆی ئێران: وتووێژێکی بنیاتنەرمان لەگەڵ میری قەتەر هەبوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447244-وەزیری_ناوخۆی_ئێران_وتووێژێکی_بنیاتنەرمان_لەگەڵ_میری_قەتەر_هەبوو
دوای دیدار لەگەڵ میری قەتەر، وەزیری ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند: گفتوگۆیەکی باش و بنیاتنەرمان لەگەڵ میری قەتەر لەسەر بابەتگەلێکی جێی بایەخی هەردوو وڵات ئەنجامدا.
(last modified 2026-10-06T15:20:45+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 06, 2026 18:49 Asia/Tehran
  • وەزیری ناوخۆی ئێران: وتووێژێکی بنیاتنەرمان لەگەڵ میری قەتەر هەبوو

دوای دیدار لەگەڵ میری قەتەر، وەزیری ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند: گفتوگۆیەکی باش و بنیاتنەرمان لەگەڵ میری قەتەر لەسەر بابەتگەلێکی جێی بایەخی هەردوو وڵات ئەنجامدا.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی ئێران، ئەسکەندەر مۆئمنی دوای دیدار لەگەڵ میری قەتەر ڕایگەیاند: لەم دیدارەدا ئەو پەیام و بابەتانەمان ورووژاند کە بەڕێز پزشکیانی سەرۆک کۆمار جەختی لەسەر کردبوون، کە ئەوانەش لەلایەن میری قەتەرەوە پێشوازییەکی باشیان لێکرا. ناوبراو هەروەها ڕاشیگەیاند: میری قەتەریش پرس و بابەتگەلێکی هێنایەئاراوە کە بڕیار درا، گەڕامەوە بۆ ئێران، سەرۆک کۆماریان لێ ئاگادار بکەمەوە. هەروەها سەبارەت بە ڕوودا و پێشهاتەکانی ناوچەکەیش، هەندێ تێبینی و پێشنیار خرانە بەردەست کە ئەوانەش هەموو لە تاراندا دەخەمە بەردەست سەرۆک کۆمارەوە.