دوو کەشتیی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار ئاوریان تێبەربوو و درۆنێکی دوژمنیش کەوتە خوارەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447610-دوو_کەشتیی_نەوتهەڵگری_سەرپێچیکار_ئاوریان_تێبەربوو_و_درۆنێکی_دوژمنیش_کەوتە_خوارەوە
ناوەندی ڕاگەیاندنی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ئاگادارینامەیەکدا باسی وەستێندرانی دوو کەشتیی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار و ئاورتێبەربوونیان و هەروەها شوێنپێهەڵگرتن و خستنەخوارەوەی پەنجا و چوارەمین درۆنی MQ-۹ ـی سوپای تیرۆریستی ئەمریکای کرد.
(last modified 2026-10-20T14:31:28+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 20, 2026 17:20 Asia/Tehran
  • دوو کەشتیی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار ئاوریان تێبەربوو و درۆنێکی دوژمنیش کەوتە خوارەوە

ناوەندی ڕاگەیاندنی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ئاگادارینامەیەکدا باسی وەستێندرانی دوو کەشتیی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار و ئاورتێبەربوونیان و هەروەها شوێنپێهەڵگرتن و خستنەخوارەوەی پەنجا و چوارەمین درۆنی MQ-۹ ـی سوپای تیرۆریستی ئەمریکای کرد.

بەپێی ئاگادارینامەکەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، پەنجا و چوارەمین درۆنی MQ-۹ـی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لەلایەن سیستەمی نوێی بەرگریی ئاسمانیی مۆدێڕنی هەوافەزای سپا، لەژێر کۆنترۆڵی تۆڕی یەکپارچەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە ئاسمانی گەرووی هورموز شوێنپێهەڵگیراوە و خراوەتە خوارەوە. هەروەها بەهۆی تەقینەوەی مینە چێندراوەکان لەلایەن قارەمانانی هێزی دەریایی سپاوە لە ڕێگای نایاسایی باشووری گەرووی هورموزدا، دوو کەشتیی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار ئاوریان تێبەربوو و وەستێندران. هێزی دەریایی سپا دیسان وشیاری دەدات کە تێپەڕین لە ڕێگای مینڕێژکراو، نایاساییە و ئەنجامەکەیشی هیچی تر نابێت، ئاوربەربوونە سامانی سەرپێچیکاران نەبێ و بێتوو ئەم جموجۆڵە نایاساییانە لەلایەن ڕژێمی ستەمکاری ئەمریکاوە بەردەوام بێت، کۆمپانیا نەوتییەکان دەبێت باجێکی یەکجار قورستر بدەن.