عێراقچی: ئاگربڕ تەنیا بە ڕاگرتنی بەتەواوەتیی شەڕ، مسۆگەر دەبێ
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: پێویستە هەموو لایەک قەبووڵی بکەن کە لەناوچەدا، گۆڕانکاریی بنچینەیی ئەنجامی گرتووەو ئیدی هیچ شتێک وەک پێش شەڕ نابێت، بۆ نموونە گەرووی هورمز. گەرووی هورمز، چەندین دەیە کراوە بوو، بەڵام شەڕی هەنووکە، هەموو شتێکی گۆڕی. سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانیش وتی: ئێران ئەمڕۆ خەریکە ئەمریکا لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیا، دوور دەخاتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێرا لە کۆبوونەوەی پسپۆریی"رۆڵی شەهید کەمال خەرازی لە یەکخستنی سیاسەتی دەرەوە"دا وتی: پێویستە هەموو لایەک قەبووڵی بکەن کە لەناوچەدا، گۆڕانکاریی بنچینەیی ئەنجامی گرتووەو ئیدی هیچ شتێک وەک پێش شەڕ نابێت، بۆ نموونە گەرووی هورمز. گەرووی هورمز، چەندین دەیە کراوە بوو، بەڵام شەڕی هەنووکە، هەموو شتێکی گۆڕی.
سەید عەبباس عێراقچی هەروەها وتی: بنکە ئەمریکییەکان ئارامی و ئاسایشیان بۆ وڵاتانی میواندار نەهێنا، بەڵکوو بەپێچەوانەوە ئەم بنکانە هۆکاری نائەمنییان بوون. ئەم بنکانە ڕۆڵیان هەبوو لە هێرشکردنە سەر وڵاتەکەمان. لە دەسدرێژی سەربازی بۆ سەر ئێران، ڕۆڵی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ هەموو لایەک ڕوون بووەوە، کە تەنیا هۆکاری ناسەقامگیری و شەڕانگێزی لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ئەم ڕژیمەیە کە هەمیشە بە دوای شەڕ و لاوازکردنی وڵاتانی ناوچەکەدایە. هێزی بیانی بۆ بەرژەوەندی خۆیان و بۆ پاراستنی ڕژێمی زایۆنی هاتوونەتە ناوچەکەمان.
ئەمانە، وانەگەلێکە کە لە شەڕی ڕابردوو، وەرگیراوەو ناوچە لەهەوڵی پێداچوونەوە بە شێوازە ئەمنییەکانییەتی. ئێمە پێشوازیی دەکەین لەهەر هەنگاوێک کە یارمەتیدەر بێ لەهێنانەدی و چەسپاندنی ئاسایش بەشێوەیەکی بنەڕەتیی.
تەقریبەن هەموو بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەدا لەبەین چوون. زیاتر لە ٨٠ فڕۆکەو کۆپتەریان لەلایەن مووشەکە ئێرانییەکانەوە لەناو چوون، سیاسەتێک کە شەهید خەرازی پێش شەڕ، باسی کرد هەروا لەجێی خۆیەتی، ئەو بابەتە کە ئاسایش لەناوچەدا دەبێ بێ پشت بەستن بە بیانییەکان دابین ببێت و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بۆ ئەو مەبەستە ئامادەیە.
هەموو پرسە ناوچەییەکان بەیەکەوە گرێدراون. ناکرێ لە گۆشەیەکی ناوچەدا شەڕ و لە گۆشەیەکی دیکەشدا ئاشتی هەبێت. دەبێت کۆتایی شەڕ لە هەموو بەرەکاندا بێت، ئەگینا شاهیدی سەقامگیری ناوچەکە نابین. شەڕ هەبێت یان نا، سیاسەتی ئێمە لە شوێنی خۆیدایە. ئەگەر هەر عەقڵانیەتێک هەبێت جارێکی تر هێرش ناکەنە سەر ئێران.