سەرۆک کۆماری ئێران: ژنانی کورد بەشێکن لە یادگەی مێژوویی و سەرمایەی کۆمەڵایەتیی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447706-سەرۆک_کۆماری_ئێران_ژنانی_کورد_بەشێکن_لە_یادگەی_مێژوویی_و_سەرمایەی_کۆمەڵایەتیی_ئێران
سەرۆک کۆماری ئێران، ژنانی کوردی وەک بەشی دانەبڕاوی یادگەی مێژوویی و سەرمایەی کۆمەڵایەتی وەسف کرد.
(last modified 2026-10-25T15:18:02+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 25, 2026 18:46 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێران: ژنانی کورد بەشێکن لە یادگەی مێژوویی و سەرمایەی کۆمەڵایەتیی ئێران

سەرۆک کۆماری ئێران، ژنانی کوردی وەک بەشی دانەبڕاوی یادگەی مێژوویی و سەرمایەی کۆمەڵایەتی وەسف کرد.

 

مەسعود پزیشکیان لە پەیامێک بۆ جڤینی نەتەوەیی خانمی کورد کە لە پارێزگای کوردستان خەریکە بەڕێوە دەچێ، وتی: ناسین و ناساندنی جێگەو شوێن و سیمای خانمی ڕەسەنی کورد، هەنگاوێکە لەئاراستەی ڕێزگرتن لە مەقامی ژن و دووبارەناسینەوەی بەشێک لە مێژوو، کەلتور و شووناسی ئێرانی ئازیز؛ ئەو ژنانەی بەدرێژایی مێژوو، لەپاڵ پاراستنی کەلەپوری فەرهەنگی، پتەوکردنی بناغەی خێزان و گۆشکردنی نەوەکانی داهاتوو، لەواری زانستی، کەلتوری و کۆمەڵایەتی و بەتایبەت لە مەیدانەکانی فیداکاریی و ئەمەگداریی، رۆڵیان گێراوەو میراتێکی ماوەیان لەخۆیان بەجێهێشتووە.

ژنانی کورد بەشی دانەبڕاوی بیرگەی مێژوویی و سەرمایەی کۆمەڵایەتیی ئێرانن. دووبارەناسینەوەی ژیان، ئەزموون و دەسکەوتەکانیان، جیا لە قووڵکردنەوەی ناسیاریمان لەگەڵ مێژوو و کەلتووری ئەو سەرزەوینەدا، پاڵنەر و یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی هاودەنگیی نەتەوەیی و ڕێزنان لە پەیوەندییە کولتوری و کۆمەڵایەتییەکانی گەلانی ئێران.

بۆمن کە خۆم لەدایکبووی شاری مەهابادم و لەچاخی بەرەڤانیی پیرۆزدا، لەنزیکەوە شایەتی ئەمەگداریی و خۆڕاگریی ژنانی ئەو بەشەی وڵات بوومە، دووبارە پێناسەکردنی ڕۆڵی ئەوان، تەنیا خوێندنەوەی بەشێک لە مێژوو نییە بەڵکوو وەبیرهێنەرەوەی نیشانەکانی ئەمەگداری و خۆڕاگریی ژنانێکە کە لە دژوارترین رۆژەکانی شەڕی سەپێندراو، لەتەنیشت بەرپرسایەتیی گرینگی پاراستنی بناغەی خێزان و گۆشکرانی ڕۆڵەکانیان، لە بەرەڤانیکردن لە نیشتمانیش ڕۆڵێکی کاراو بوێرانەیان گێڕا.