هۆشددارییدانی ئەرتەش بە ئەمریکا: سەرکێشی نوێ، جوگرافیای شەڕ بەرفراوان دەکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447840-هۆشددارییدانی_ئەرتەش_بە_ئەمریکا_سەرکێشی_نوێ_جوگرافیای_شەڕ_بەرفراوان_دەکا
وتەبێژی ئەرتەشی ئێران بە سەرانی حکومەتی تیرۆریستیی ئەمریکا هۆشداریی دا: ئەگەر سەرکێشییەکی تازە ئەنجام بدەن، جوگرافیای شەڕ بەرفراوان دەکەین.
(last modified 2026-10-31T15:25:44+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 31, 2026 18:55 Asia/Tehran
  • هۆشددارییدانی ئەرتەش بە ئەمریکا: سەرکێشی نوێ، جوگرافیای شەڕ بەرفراوان دەکا

وتەبێژی ئەرتەشی ئێران بە سەرانی حکومەتی تیرۆریستیی ئەمریکا هۆشداریی دا: ئەگەر سەرکێشییەکی تازە ئەنجام بدەن، جوگرافیای شەڕ بەرفراوان دەکەین.

 

ئەمیری سەرتیپ ئەکرەمی نیا لە پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس وێڕای ئاماژە بە پێشینەی ڕەشی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە خەیانەتکردن بە دیپلۆماسیی، نووسی: ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بێمتمانەکردن و بێ گوێدانە کردەکانی دوژمن، بێ ووچان ئامادەکارییە جەنگییەکانی بەرز دەکاتەوە. سەرتیپ ئەکرەمی نیا باسی چاودێریی و پێوشوێن گرتنی تەواوی جم و جۆڵەکانی ئەمریکای کرد لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیاو هۆشداریی دا: ئەگەر سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە بە هەڕەشەو تەماح وەبەرنانی زایۆنیستەکان، دەست بکا بە سەرکێشی و شەڕئەنگێزییەکی دیکە لەناوچەدا، بێگومان ئاگری شەڕ، جوگرافیایەکی بەرفراوانتر دەگرێتەوەو کۆتایی شەڕ، لەلایەن ئەمریکاوە نابێ.