بەرزبوونەوەی نۆ هێندەیی نرخی کاڵاو شتوومەکی هەناردەیی لە گومرکی سەنەم بوڵاغی پۆلدەشت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447852-بەرزبوونەوەی_نۆ_هێندەیی_نرخی_کاڵاو_شتوومەکی_هەناردەیی_لە_گومرکی_سەنەم_بوڵاغی_پۆلدەشت
سەرۆکی گومرکی پۆلدەشت ڕایگەیاند، نرخی کاڵای هەناردەکراو بۆ وڵاتانی ئاسیایی و ئوروپایی لەڕێی گومرکی سەنەم بوڵاغییەوە بڕی (٨٩ ملیۆن دۆلار) واتە زیاتر لە نۆ هێندە لەبەراوەرد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو، زیادی کردووە.
(last modified 2026-11-01T13:48:16+00:00 )
تشرینی دووه‌م 01, 2026 16:20 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی نۆ هێندەیی نرخی کاڵاو شتوومەکی هەناردەیی لە گومرکی سەنەم بوڵاغی پۆلدەشت

سەرۆکی گومرکی پۆلدەشت ڕایگەیاند، نرخی کاڵای هەناردەکراو بۆ وڵاتانی ئاسیایی و ئوروپایی لەڕێی گومرکی سەنەم بوڵاغییەوە بڕی (٨٩ ملیۆن دۆلار) واتە زیاتر لە نۆ هێندە لەبەراوەرد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو، زیادی کردووە.

 

وەحید تایفە حوسێنی سەرۆکی گومرکی پۆلدەشت وتی: لە دەسپێکی ئەمساڵەوە تاکوو ئێستا بڕی هەشتاو نۆ ملیۆن دۆلار کاڵا لەڕێی گومرکی پۆلدەشتەوە هەناردەی وڵاتانی ئاسیایی و ئورووپایی کراوە کە لەبەراوەرد لەگەڵ ئەو ماوە لەساڵی ڕابردوودا زیاتر لە نۆ هێندە گەشەی بووە.

بەپێی ئاماری ڕاگەیێندراو، ڕێژەی هەناردەکران لە گومرکی پۆلدەشتەوە وەک چوارەمین دەروازەی پەیوەندیی نێوان ئێران و کۆماری ئازەربایجان لە دەسپێکی ئەمساڵەوە تاکوو ئێستا، لەبەراوەرد لەگەڵ ئەو ماوە لە ساڵی رابردوودا، سەتی هەشت سەد زیادی کردووە.

وەحید تایفە حوسێنی هەروەها وتی: لەپاڵ ئەو گەشە بەرچاوە، ترانزیتی کاڵاش سەتی چل و سێ زیادی کردووە، بەجۆرێک کە لەو ماوەدا بڕی دوو ملیارد و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار کاڵا لە ڕێی ئەو گومرکەوە گوێزراوەتەوە بۆ وڵاتانی ئامانج.