وتەبێژی ئەرتەش: تەنیا ڕێگای کرانەوەی گەرووی هورمز، پێملبوونی ئەمریکایە بە حەوت مەرجەکەی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447956-وتەبێژی_ئەرتەش_تەنیا_ڕێگای_کرانەوەی_گەرووی_هورمز_پێملبوونی_ئەمریکایە_بە_حەوت_مەرجەکەی_ئێران
ئەمیری سەرتیپ ئەکرەمی نیا لەبارەی قسەکانی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە دیدار لەگەڵ فەرماندەرانی پلەبەرزی هێزە چەکدارەکان وتی: فەرماندەی مەزنی گشت هێزە چەکدارەکان لەو دیدارەدا، خاڵگەلێکی گرینگ و ستراتژیکی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئێستای ناوچە هێنایەئاراوە.
(last modified 2026-11-07T10:01:38+00:00 )
تشرینی دووه‌م 07, 2026 09:29 Asia/Tehran
  • وتەبێژی ئەرتەش: تەنیا ڕێگای کرانەوەی گەرووی هورمز، پێملبوونی ئەمریکایە بە حەوت مەرجەکەی ئێران

ئەمیری سەرتیپ ئەکرەمی نیا لەبارەی قسەکانی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە دیدار لەگەڵ فەرماندەرانی پلەبەرزی هێزە چەکدارەکان وتی: فەرماندەی مەزنی گشت هێزە چەکدارەکان لەو دیدارەدا، خاڵگەلێکی گرینگ و ستراتژیکی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئێستای ناوچە هێنایەئاراوە.

 

وتەبێژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئامادەیی جەنگیی زیرەکانەی چاودێر بەسەر هەموو فەکتەرە سەخت و نەرمەکانی دەسەلات و توانای تیکەڵکردنیان بەگوێرەی پێویستییەکانی کات و شوێنە کە ئێمە لە توانای جەنگیدا زیرەکتر دەکا. وتەبێژی ئەرتەش، وەڵامدانەوەی خێرا بەهەرچەشنە دەسدرێژییەکی دوژمنی بە تەوەرێکی دیکەی فەرمایشەکانی ڕابەری باڵای شۆڕش ناوبرد و وتی: بەڕێزیان لەسەر ئەو بابەتە جەختی کردەوەو داکۆکی و پاڵپشتیی لە هێزە چەکدارەکان کرد.

سەرتیپ ئەکرەمی نیا وتیشی: هێزە چەکدارەکان، هەموو هەوڵەکانیان بەرەو کاریگەریی زیاتر چڕ دەکەنەوە بەلەونێک کە دوژمن لە دەستدانە هەرچەشنە سەرکێشی یان دەسدرێژییەک، پەژیوان بکەنەوە. ناوبراو هەروەها سەبارەت بە حەوت مەرجی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لەلایەن بەرپرسانی باڵای ئاسایشییەوە ڕاگەیێندراوە، وتی: تەنیا ڕێگای کرانەوەی گەرووی هورمز، پێملبوونی ئەمریکا بەو حەوت مەرجەی ئێرانە.