عەلی باقری: ئیدی پشت بە وادەکانی سەرکاغەزی ئەمریکا نابەستین
عەلی باقری جێگری سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی وتی: ئەمریکییەکان لە یەک ساڵ و نیوی ڕابردوودا، بەپێشێلکردنی ڕێککەوتن، هەر چوار خولی دانوستانیان تێکدا، بۆیە مافی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە هەتا پێش هاتنەنێو گۆڕەپانی تازەی دیپلۆماسی، بە وادەکانی سەرکاغەزی ئەمریکییەکان ڕازیی نەبێ و پشتیان پێ نەبەستێت.
باقری وتی: ئێران دەبێ بەچاوی خۆی، هەوڵی کرداریی ئەمریکا ببینێ، ئەوکات بوار بۆ کرانەوەی وەرزێکی تازە مومکین دەبێ.
جێگری سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی بەئاماژە بە دیداری موحسین رەزایی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا، وتی: ڕێککەوتنەکانی پەیوەست بە گواستنەوەی گازی ڕووسیا بۆ ئێران و کۆریدۆری باکوور-باشوور، لەو چاوپێکەوتنەدا، پلانگەلی ستراتژیکن کە خەیاڵی خاوی دەسەڵاتەکان لەوان ئەمریکا بۆ لەگوشارنانی کۆماری ئیسلامی، لەبەین دەبات.