وەلایەتی: یان ئاسایشی بەکۆمەڵ دێتەدی یان هەمووان تووشی ناهێمنیی بەکۆمەڵ دەبن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447962-وەلایەتی_یان_ئاسایشی_بەکۆمەڵ_دێتەدی_یان_هەمووان_تووشی_ناهێمنیی_بەکۆمەڵ_دەبن
ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕش بۆ کاروباری نێودەوڵەتی نووسی: دۆمینۆی قەیرانەکان لە غەززەوە هەتا دەریای سوور و لە لوبنانەوە هەتا عێراق دەریخست، ئاسایشی ناوچە، بۆ دابەشکردن ناشێ. "یان ئاسایشی بەکۆمەڵ و گشتداگر دێتەدی یان هەمووان بەرەوڕووی ناهێمنیی بەکۆمەڵ دەبن".
(last modified 2026-11-07T10:06:36+00:00 )
تشرینی دووه‌م 07, 2026 10:35 Asia/Tehran
  • وەلایەتی: یان ئاسایشی بەکۆمەڵ دێتەدی یان هەمووان تووشی ناهێمنیی بەکۆمەڵ دەبن

ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕش بۆ کاروباری نێودەوڵەتی نووسی: دۆمینۆی قەیرانەکان لە غەززەوە هەتا دەریای سوور و لە لوبنانەوە هەتا عێراق دەریخست، ئاسایشی ناوچە، بۆ دابەشکردن ناشێ. "یان ئاسایشی بەکۆمەڵ و گشتداگر دێتەدی یان هەمووان بەرەوڕووی ناهێمنیی بەکۆمەڵ دەبن".

 

عەلی ئەکبەر وەلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری شۆڕش بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لە لاپەڕەی خۆی لە سۆشیال میدیا نووسی: ئێستا کە هەمووان باسی نەزمی نوێی رۆژاوای ئاسیا دەکەن دەبێ سەرنجی ئەوەبدەن کە؛ ئێران پردێکە لەنێوان کەنداوی فارس، ئاسیای ناوەندی، قەفقاز و دەریای عومماندا. هەر ڕێڕەوێکی وزە یان ترانزێت کە هەوڵی تێپەڕاندنی ئێمە بدات، یان تاوانێکی قورسی بەدواوە دەبێ یان ناپاوەجێ دەبێت.

ناوبراو جەختی کرد: دۆمینۆی قەیرانەکان لە غەززەوە هەتا دەریای سوور و لە لوبنانەوە هەتا عێراق سەلماندی ئاسایشی ناوچە بۆ دابەشکردن ناشێ. یان ئاسایشی بەکۆمەڵ مسۆگەر دەبێت یان هەمووان تووشی ناهێمنی دەبن. سۆنامیی گۆڕانکارییە ژیۆپۆلیتیکییەکانی رۆژاوای ئاسیا، هەڵبژاردنەکانی رژیمی زایۆنیستی و ئەمریکای قووت دا. ئەنجام: ئیستا ئێران یەکێ لە نژیارڤانانی سەرەکیی نەزمی ناوچەیە؛ راستییەک کە نە دەسڕدرێتەوەو نە جێگرەوەشی بۆ هەیە.