فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێم کیو ئێم-١٧٠ بەسەلامەت خرایەخوار
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i448210-فڕۆکەیەکی_بێفڕۆکەوانی_ئێم_کیو_ئێم_١٧٠_بەسەلامەت_خرایەخوار
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی جۆری ئێم کیو ئێم-١٧٠ی سوپای دەسدرێژکاری ئەمریکا، لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتووی شەڕی ئەلەکترۆنی، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی پێ بگات، خرایە خوار.
(last modified 2026-11-16T15:31:29+00:00 )
تشرینی دووه‌م 16, 2026 18:59 Asia/Tehran
  • فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێم کیو ئێم-١٧٠ بەسەلامەت خرایەخوار

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی جۆری ئێم کیو ئێم-١٧٠ی سوپای دەسدرێژکاری ئەمریکا، لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتووی شەڕی ئەلەکترۆنی، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی پێ بگات، خرایە خوار.

 

هێزی دەریایی سپای پاسداران ڕایگەیاند: ئەوە چوارەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەو جۆرەیە کە بەدەست سەرکردایەتیی شەڕی ئەلەکترۆنی و درۆنیی هێزی دەریایی سپاو هەشتەمین خۆفڕە کە لەلایەن سیستەمی بەرگریی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە لە گەرووی هورمز، بەسەلامەت خراوەتەخوار. ئەو خۆفڕە، بۆ شوێپێگرتن و ناسکردنی سیستەمی بەرگریی و شەڕی ئەلەکترۆنی، بەسەر ئەو ناوەدا دەسوڕایەوە.