دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سوڵتانی عومان و وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەسقەت لەگەڵ هەیسەم بن تاریق ئالی سەعید سوڵتانی عومان و بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە دیدار و وتووێژی کرد.
لەم دیدارانەدا دوایین ڕووداوەکانی ناوچەکە بە تایبەت دۆخی نائەمن و پڕ لە گرژیی سەرچاوەگرتوو لە دەستدرێژی و خۆوەردانی ئەمریکا و دوایین هەوڵەکان لەوان دەستپێشخەریی دیپلۆماسیی ئێران بۆ کۆتاییهێنانی شەڕی سەپێندراوی ئەمریکا خرایە بەر باس و لێکدانەوە.سەید عەباس عەراقچی لە هەردوو دیدارەکەدا بە ئاماژە بە مێژووی پەیوەندییە ڕوون و دوور و درێژەکانی ئێران و عومان، پێیداگرت لەسەر ویستی بەبڕشتانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پەرەپێدانی زیاتری پێوەندییەکانی لەگەڵ عومان لە هەموو بوارە دڵخوازەکانی دوولایەندا. سوڵتانی عومانیش بە ئاماژە بە گرنگیی پێوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوان عومان و تاران، ڕێز و سپاسی دەربڕی بەرامبەر بە سیاسەتی بەرپرسیارانەی ئێران بەرامبەر بە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە و پێیداگرت لەسەر پێویستیی بەردەوام کرانی وتووێژ و ڕاوێژی نێوان وڵاتانی ناوچەکە بۆ بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵکردنی دۆخی هەستیاری هەنووکە و پێشگری بە تەشەنەسەندنی گرژی و نائەمنی.