فەرماندەی گشتیی ئەرتەش: تەنیا یەک هەنگاوی هەڵە هەڵگرن دەبنە وانەی عیبرەت
سەرلەشکر حاتەمی، فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانمان هەر ئانوسات ئامادەیی خۆیان زیاتر دەکەن و وەڵامی ئێمە بۆ یەک هەنگاوی هەڵەی دوژمن و لایەنگرانی، گورزێکی کوشندە دەبێت.
سەرلەشکر حاتەمی فەرماندەی گشتیی ئەرتەش ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئەمڕۆش بە سەرنجدان بەو ڕەوشەی کە تێیداین و دوژمن خەریکی ئامادەکردنی هێزەکانیەتی و پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگری دیکەی هێناوەتە ناوچەکەوە، ئێمە بە وشیاری و وردبینییەوە هەموو جموجۆڵێکی دوژمنمان لەژێر چاودێریدایە و تەنیا یەک ئانوساتیشمان بۆ ئامادەیی لە کیس ناچێت. سەرلەشکر حاتەمی پێیداگرت: بە سەرنجدان بەو فەرمانانەی کە فەرماندەرێتیی مەزنی گشت هێزە چەکدارەکان بە فەرماندەرانی باڵای هێزە چەکدارەکانی ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆکە ئەم ئامادەییەمان بە دەست هێناوە کە بێتوو دوژمن یەک هەنگاوی هەڵە هەڵگرێت و ئەو کارەی دووپات بکاتەوە کە پێشتر جارێک ئەنجامی دا و خۆی تووشی کێشە و سەرلێشێوایی کرد، بێگومان وەڵامی ئێمە کوشندەتر دەبێت و بەبێ لەبەرچاوگرتنی جوگرافیا بەرەوڕووی دوژمن و هەموو پشتیوانەکانی دەبینەوە.