پێداگریی عەراقچی لەسەر بەردەوامی ڕۆڵگێڕانی قەتەر لەپێناو کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە
تشرینی دووهم 18, 2026 19:06 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدار لەگەڵ شاندی ناوبژیوانی حکومەتی قەتەر، بە ئاماژە بە بەردەوامیی ڕۆڵگێڕانی قەتەر لەپێناو کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئێستای ناوچەکە، جەختیشی کرد لەسەر گرنگایەتیی بەردەوامبوونی وتووێژ و ڕاوێژی نێوان وڵاتانی ناوچە.
شاندی قەتەری کە بە سەرۆکایەتیی ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی قەتەر سەردانی عومانی کردووە، لەم دیدارەدا کە لە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوە چوو، دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران خستە بەر باس و لێکدانەوە. عەراقچی لە مەسقەت بۆ بیروڕاگۆڕینەوە سەبارەت بە توانا و پوتانسیەلی ڕێڕەوی ترانزێتیی باکوور- باشوور لە کۆبوونەوەیەکی سێ لایەنە بە بەشداریی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، عومان و ئۆزبەکستانیش بەشداریی کرد.