پەیامی ڕێبەری شۆڕش دوابەدوای کۆچی دوایی ئایەتووڵڵاهولعوزما وەحید خۆراسانی
ڕێبەری مەزنی شۆڕش لە پەیامێکدا بە سەرەخۆشیکردنی کۆچی دوایی حەزرەتی ئایەتووڵڵاهولعوزما وەحید خۆراسانی، ئەو بەڕێزەی بە یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی فێرکاریی فقە و ئوسول لە حەوزەی علمییەی ناساند.
دەقی پەیامی حەزرەتی ئایەتووڵڵا سەید موجتەبا خامەنەیی؛ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەم شێوەیە:
بسمالله الرّحمن الرّحیم
لە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستای مەزنی حەوزەی علمییە، حەزرەتی ئایەتووڵڵاهولعوزما وەحید خۆراسانی ئاگادار بووینەوە. ئەو کەسایەتییە مەزنە یەکێک لە بنچینە سەرەکییەکانی فێرکاریی فقهـ و ئوسول لە حەوزەی علمییەی دەهاتە ئەژمار. دوو کۆڕی دەرسی ڕۆژانەی بەڕێزیان لە ماوەی چەن دەیەی ڕابردوودا لە سەرەکیترین کۆڕە دەرسییەکان بوو. لەم کۆڕانەدا ، جیا لە لێهاتوویی و شارەزایی تایبەتی خودی بەڕێزیان، سەرنج و گرنگایەتییەکی بەبڕشتانە و قووڵ و ئەمەگدارانە دەدرا بە بیر و بۆچوونی ژمارێک لە شارەزاترین زانایانیی قۆناغەکانی ئەمدواییەی حەوزەی علمییەی نەجەفی ئەشرەف و زاڵبوونی بە سەر ئەو بابەتانەش تەواو ڕوون و ئاشکرا بوو. لەبەر ئەوەی کە بەردەوام وانەکانی مامۆستا بە شێوەزارێکی شیوا و ڕێکوپێک ئاراستە دەکرا، هەر کۆڕێکی دەرسەکانی دەبوونە ساتێکی پڕسوود و بەرەکەت بۆ لایەنگرانی عیلم و فەزیلەت.
ئەمڕۆ ژمارێکی زۆر لە مودەڕسان و زانایان نەک هەر لە حەوزەی علمییەی قوم بەڵکوو لە حەوزەکانی دیکەی ئێران و ژمارێک لە زانایانی ئایینیی وڵاتانی دیکە، بە شانازییەوە باسی بەشداریکردنیان لە کۆڕەکانی دەرس و وانەی ئەو مامۆستا پایەبەرزە دەکەن و بە ستایشەوە باسی ئەو هەموو ڕێز و خۆشەویستییە تایبەتەی بە ئیمامانی شیعە و مەعسوومین (دروود و سڵاوی خوایان لەسەر بێ)، دەکەن لە نێو کەلام و مەرامیدا. بێگومان ئەو کەسایەتییە بەڕێزە لەبەر تێکۆشانی بێوچانی لە ڕێگای دین و ئایین، دەینێکی گەورەی لە سەر کۆمەڵگای ئیمانداران و حەوزە علمییەکاندا هەیە کە هەموان دەبێ بەرامبەری سپاسبژێر بن.
من بەش بە حالی خۆم ئەم موسیبەتە لە سەروەرمان حەزرەتی مەهدی (عج) و حەوزە علمییەکان و هەموو ئیمانداران بەتایبەت بنەماڵەی بەڕێزیان سەرەخۆشی دەکەم و داوا لە خوای تاکانە دەکەم باشترین و بانترین پێگەی لە بەهەشتی بەریندا پێ ببەخشێ.
سیّدمجتبی حسینی خامنهای
٢٦ی گەڵاڕێزان