-
سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بەتەلەفۆن لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران وتووێژی کرد
تهمووز 23, 2024 04:04سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک کۆماری تازەی ئێران جەختی کرد لەسەر پەرەی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات.
-
ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار لە کۆبوونەوەی ئاشکرای مەجلیسی شۆرای ئیسلامی
تهمووز 21, 2024 21:41سەرۆک کۆماری ئێران بە ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی ئاشکرای مەجلیسی شۆرای ئیسلامی پێیداگرت لە سەر پێویستی چارەسەرکرانی کێشە و گرفتەکانی خەڵک لە ڕێگای هەواهەنگی، هاوبیر و ڕایی و هاودڵی.
-
پێداگریی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە سەر پێویستیی پێکهاتنی کابینەیەکی کارامە، ئیماندار و ئینقلابی
تهمووز 21, 2024 17:59ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە دیداری سەرۆک و نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیدا، پێکهێنانی کابینەیەکی کارامە، ئیماندار و ئینقلابی بە بەرپرسایەتیی هاوبەشی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو و مەجلیس زانی.
-
ئامادەیی ئێران بۆ هاوکاری لەپێناو ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە
تهمووز 21, 2024 06:36نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئێران ئامادەی هاوکاری کردن لە چوارچێوەی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای و نەتەوەیەکگرتووەکانە بۆ بەرەنگار بوونەوەی کێشەکان و دامەزرانی ئاشتی و هێوری لە ناوچەکەدا.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەلاماردرانی بەندەری حودەیدەی شەرمەزار کرد
تهمووز 21, 2024 04:42وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر بەندەری حودەیدەی یەمەنی شەرمەزار کرد و وتی: خەڵکی یەمەن لەبەر پاڵپشتیی جوامێرانەیان لە شاروومەندان و ژنان و منداڵانی بێ تاوانی غەززە، سزا دەدرێن.
-
کاردانەوەی ئێران بە پەسەنکراوی کنێسێت سەبارەت بە نەیارەتی کردنی پێکهاتنی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین
تهمووز 20, 2024 11:36وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ڕێمی ئاپارتایدی ئیسراییل نەک هەر مەترسییەکە بۆ گەلی فەلەستین، بەڵکوو مەترسییە لە سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیش.
-
باقری: ئەمریکا خۆی لەمپەری سەرەکیی بەردەم چارەسەرکرانی کێشەکانە
تهمووز 20, 2024 08:00بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد کە ستراتژیی ئەمریکا چ لە دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێراندا و چ لە پرسی فەلەستین و لەشکرکێشی زایۆنییەکان بۆ سەر غەززە نیشانی دا کە ئەوان نەک هەر ناتوانن بەشێک بن لە ڕێگاچارە، بەڵکو خۆیان لەمپەر و بەربەستی سەرەکین.
-
ڕەخنەی ئێران لە پێوەرە دووفاقییەکانی ڕۆژاوا بەرامبەر بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی
تهمووز 18, 2024 13:55بەڕێوەبەری ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران هاتنەئارای بانگەشەگەلێک سەبارەت بە ڕاپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری فەلەستینی داگیرکراو و پێوەرە دووفاقییەکانی سەبارەت بە ڕاپۆرتێرانی تایبەتی ئەم ناوەندە نێودەوڵەتییەی دایە بەر ڕەخنە و گازندەوە.
-
پێداگریی پزشکیان و محەممەد بن سەلمان لەسەر پەرەی پەیوەندییەکانی تاران-ڕیاز
تهمووز 18, 2024 10:12"محەممەد بن سەلمان"ی شازادەی جێنشینی عەرەبستانی سەعودی و "مەسعود پزشکیان"ی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تەلەفۆن وتووێژیان کردو پێیان داگرت لەسەر گرینگایەتی پەرەی هاوکاریی نێوان تاران و ریاز.
-
کەنعانی: ناوچە، پێویستی بەهاوکاریی ستراتژیکی ئێران و ڕووسیا هەیە
تهمووز 18, 2024 08:36وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: کیشوەری ئاسیا، پێویستیی بە هاوکاری و هاوبەشیی ستراتژیکی ئێران و ڕووسیا هەیە.