کاردانەوەی ئێران بە پەسەنکراوی کنێسێت سەبارەت بە نەیارەتی کردنی پێکهاتنی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i429562-کاردانەوەی_ئێران_بە_پەسەنکراوی_کنێسێت_سەبارەت_بە_نەیارەتی_کردنی_پێکهاتنی_وڵاتی_سەربەخۆی_فەلەستین
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ڕێمی ئاپارتایدی ئیسراییل نەک هەر مەترسییەکە بۆ گەلی فەلەستین، بەڵکوو مەترسییە لە سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیش.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 20, 2024 11:36 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ڕێمی ئاپارتایدی ئیسراییل نەک هەر مەترسییەکە بۆ گەلی فەلەستین، بەڵکوو مەترسییە لە سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیش.

ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە دژایەتیی کنێسێت (پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنی) لەگەڵ دامەزرانی دەوڵەتی فەلەستین، جەختی کرد: "پەسەنکراوی نوێی کنێسێتی ڕژێمی ساختەی ئیسراییل " سەبارەت بە دژایەتی کردنی پێکهاتنی وڵاتی فەلەستین لە درێژەی نۆ مانگ جەنایەتیی جەنگیی بەردەوام  و ژینۆسایدی فەلەستینییەکان لەلایەن سوپای تیرۆریستی ئەم ڕژێمەوە،  جارێکی دیکە سروشتی نژادپەرستانەی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی خستە بەرچاوی هەموو جیهان.

کانعانی لە درێژەی قسەکانی دا پێیداگرت: لەبەر بێهەڵوێستی حکوومەتەکان و بێدەنگەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، بە نەتەوە یەکگرتووەکانیشەوە، بەرامبەر بە دابینکرانی مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین و جێبەجێ کردنی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان لە دژی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی، خۆڕاگری و خەباتی دژ بە داگیرکەران تا هاتنەدیی هەموو مافەکانی فەلەستینییەکان، مافی ڕەوای ئەم نەتەوە بندەست و داگیرکراوەیە.